تا ئێستا قەرزت داوە بە کەس؟
ئەرسەلان پەرۆش
ئەرسەلان پەرۆش
زۆرێکمان ڕۆژانە بۆ بەڕێکردنی ژیان و ئیش و کارەکانمان ناچار دەبین قەرز بکەین، یاخود قەرزمان لێ بکرێت، بە تایبەت لەم ساڵانەی دوایدا بەهۆی خراپیی باردۆخی دارایی خەڵکییەوە بەشێکی زۆر لە هاوڵاتییان دوکان خاوەن کارەکان دووچاری بونەوە، بەڵام ئایا ئێمە هیچ زانیارییەکمان لەسەر چۆنیەتی پێدانی قەرز هەیە؟
پێویستە لەکاتی دانی قەرزدا، نوسراوێک هەبێت بۆ زەمانی دانەوەی قەرزەکەت، لە ئەگەری نکۆڵی کردنی قەرزار لە دانەوەی قەرزەکەت بەکاری بهێنیت.
ئەم نوسراوە دەکرێت سەنەدێکی ڕەسمی وەك (کۆمپیالە..هتد)، کە طعنی لێ نادرێت تەنها بە تەزویر نەبێت یان سەنەدی عادی کە ئیمزای قەرز وەرگری لەسەر بێت، بەڵام ئەم سەنەدەیان زەمانی تێدا نییە لەحاڵی نکۆڵی کردنی قەرزار سودی نابێت، بەڵام دەتوانین وەك قەرینەیەك بەکاری بهێنین.
بۆچی پێویستە سەنەدی نوسراو هەبێت لە کاتی دانی قەرز؟
١/ لەبەرئەوەی بەپێی یاسا قەرزێک بڕەکەی لە (50000 پەنجا هەزار دیناری عێراقی) زیاتر بێت، بە شایەت ناسەلمێنرێت، مەگەر مانعێکی ئەدەبی هەبێت وەک (خاوەن قەرز و قەرزار) خزمی نزیکی یەکتر بن وەك (ژن و مێرد، خوشک و برا….).
لە حاڵەتی نەبونی سەنەدی نوسراو و نکۆڵی کردنی قەرز وەرگر، هەروەها خاوەن قەرز بۆی ئسپات نەکرا، ئەوە کەسی قەرز وەرگر دەخرێتە سەر سوێند گەر سوێند بخوا ئەستۆی پاک دەبێتەوە لەو قەرزە.