پێویستە چی بکەیت دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەت ژێرئاو دەکەوێت؟
کۆمپانیای مێرسیدیس ڕێنماییت دەکات
کۆمپانیای مێرسیدیسی ئەڵمانی لە پەیجی فەرمیی عێراقی کۆمپانیاکە بڵاویکردوەتەوە،
لەکاتی ژێرئاوکەوتنی ئۆتۆمبێلەکەت پێویستە ئەم خاڵانە جێبەجێ بکەیت؛
• هەوڵی لادانی ئۆتۆمبێلەکەت بدهى تەنها ئەگەر ئاستی ئاوی لافاوەکە نزم بووەوە و سەلامەت بوو.
• گەرپێویستی کرد، ئۆتۆمبیلەکەت بۆ شوێنێکی بەرز راکێشە.
• هەوڵمەدە ئۆتۆمبێلی ژێر ئاوکەوتوو بەکاربخەی، ئەگەر ئاو لە ناو بزوێنەرەکەی بێت ئەوا زیانى زیاتر دەگەیەنێت.
• خاولی بەکاربهێنە بۆ هەڵمژینی ئەو ئاوەی کە چۆتە ناو کوشنەکانی ئوتومبێلەکە، ئاوی وەستاوی ناو ئۆتۆمبێلەکەت لابە.
• پهیوهندى بكه به سەنتەری خزمەتگوزاری کۆمپانیای ئۆتۆمبێلەکەت.