داهاتى کۆمپانیاى کۆکاکۆلا لە 2022دا 43 ملیار دۆلار بووە
11% بەرز بووەتەوە
داهاتى کۆمپانیاى کۆکاکۆلا لە ساڵى 2022دا بە ڕێژەى 11% بەرز بووەتەوە و بەڵام قازانجى کۆمپانیاکە دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.
بە گوێرەى داتاکانى کۆمپانیاى کۆکاکۆلا، لە چارەکى چوارەمى ساڵى 2022، داهاتى کۆمپانیاکە بە ڕێژەى 7% بەرز بووەتەوە و 10 ملیار و 120 ملیۆن دۆلارى تۆمار کردووە، بەڵام قازانجى کۆمپانیاکە بە پێچەوانەوە بە ڕێژەى 16% دابەزیوە.
لە کۆى ساڵەکەدا، داهاتى کۆکاکۆلا بە ڕێژەى 11% بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە 43 ملیار دۆلار، بە هەمان شێوە لە کۆى ساڵى 2022 قازانجى کۆمپانیاکە بە ڕێژەى 2% دابەزیوە و 9 ملیار و 570 ملیۆن دۆلار بووە.