فۆرد بەرهەمهێنانی ئێف 150ی ڕاگرت

بەهۆی کێشەیەکی نادیارەوە

بەهۆى کێشەیەکى نادیارەوە، کۆمپانیاى فۆرد بەرهەمهێنانى پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلى ڕاگرت.

کۆمپانیاى فۆردى ئەمریکى، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، بەشێوەیەکى کاتى، بەرهەمهێنانى ئۆتۆمبێلى جۆرى ئێف 150ى کارەبایی ڕاگرت.

ڕاگرتنى دروستکردنى ئەو جۆرە لە ئۆتۆمبێل لەکاتێکدایە، پڕفرۆشترین جۆرى ئۆتۆمبێلی کۆمپانیاى فۆردە و دووەم پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلی کارەباییشە لەدواى ئۆتۆمبێلى تێسلاوە.

کۆمپانیاکە باسی لەوەشکردووە، هۆکارى ئەو بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ بوونى کیشەیەکى نادیار لە ئامێرى بارگاویکردنەوەى ئۆتۆمبێلەکە لە کارگەى دێربۆرن لە ویلایەتى مێشیگان.

لە پاش ڕاگەیەندراوەکەى فۆرد، پشکى ئەو کۆمپانیایە دابەزى، لە مامەڵەکانى ئەمڕۆ پشکى کۆمپانیاى فۆرد 0.92% دابەزیوە و هەر پشکێکى 12 دۆلار و 97 سەنتە.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$73.25  $0.06  0.08%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$69.22  $0.02  0.03%  
زێڕ 
$2,641.10  $10.10  0.38%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.50  $0.12  0.42%  
گازی سروشتی  
$2.98  $0.023  0.77%  
گازۆلین 
$2.03  $0.0028  0.14%  
ئەلەمنیۆم 
$2,659.75  $29.50  1.12%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.23  $0.0096  0.43%