بازاڕى نەوت لە دۆخێکى خراپدایە

نرخى نەوتى خاو لە دابەزین بەردەوامە

سێ هەفتەیە نرخى نەوت لە دابەزین بەردەوامە، ئێستا یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت نرخەکەى دابەزیوە بۆ 85 دۆلار.

بەهاى یەک بەرمیل نەوتى خاوى بڕێنت ئەمڕۆ چوارشەممە (23:15 بەکاتى هەولێر) 85 دۆلار و 11 سەنتە، نزیکەى 4%ى بەهاکەى لەدەست داوە بەراورد بە نرخى تۆمارکراوى پێشووى.

ئەوە لەکاتێکدایە، 4ى تشرینى دووەمى 2022، بەر لە 20 ڕۆژ، نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت 98 دۆلارى تێپەڕاند.

هەروەها یەک بەرمیل نەوتى ڕۆژئاواى تەکساس (ئەمریکى)، بەرامبەرە بە 77 دۆلار و 70 سەنت، زیاتر لە 4%ى بەهاکەى لەدەستداوە، بەراورد بە نرخى تۆمارکراوى پێشووى.

ئاژانسى ڕۆیتەرز لەبارەى دابەزینى بەرچاوى نرخى نەوتى خاوەوە بڵاویکردووەتەوە، “نرخی نەوت بە ڕێژەی زیاتر لە 4% دابەزی، بەهۆی ئەوەی گروپی وڵاتانى حەوت (G7)، نرخی نەوتی ڕوسیایان لە سەرووی ئاستی بازاڕی ئێستاوە زانیوە، هەروەها ئاستى کۆگاکانی بەنزین لە ئەمریکا بەشێوەیەکى چاوەڕواننەکراو بەرزبوونەتەوە”.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$73.92  $1.11  1.52%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$69.90  $1.15  1.67%  
زێڕ 
$2,671.50  $19.80  0.75%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.10  $0.4  1.40%  
گازی سروشتی  
$3.40  $0.207  6.48%  
گازۆلین 
$2.06  $0.0173  0.85%  
ئەلەمنیۆم 
$2,638.25  $5.25  0.20%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.26  $0.0298  1.34%