پرۆژەیەک لە کەسێکی خاوەنپێداویستیی تایبەتەوە بۆ کەسانی نابینا
بهختهوهر بهرزان، کەسێکی خاوەن پێداویستیی تایبەتە، بە پرۆژەیەک بەشداری لە پێشبڕکێی زانستیی تێکفێست بۆ داهێنان کرد و پلهی سێههمی بهدهست هێنا لهكۆی 160 پرۆژه.
پرۆژهكهی بەختەوەر، یارمهتیدان و فێركردنی منداڵانی نابینایە بۆ خوێندنهوه و نوسین.
بەختەوەر پەیمانگا و زانکۆی بە پلەی یەکەم تەواو کردووە، بەو هۆیەوە دامەزراوە و چەندین پرۆژەی دیکەی تەکنەلۆژیی سەرکەوتووی هەبووە.
بەختەوەر بەرزان، بە بی ئێن-ى ڕاگەیاند، “سوپاس بۆ خوای گەورە بۆ ئەم ئاستە، من خاوەن پێداویستیی تایبەتم و بەختەوەرم، هیوادارم پەیامەکەمان زیاتر بڵاوبێتەوە و هەموو کەس توانای شاراوەی هەیە و پێویستە کار بکات بۆ بنیادنانی و دەرخستنی و ڕوبەڕووی ترسی ناتوانم ببێتەوە”.
پێشبڕکێی زانستیی تێکفێست بۆ داهێنان، لە سلێمانى بەڕێوەچوو، تیاییدا دەیان داهێنانى تەکنەلۆژى خرانەڕوو.