کۆمپانیا زلهێزەکانى ئۆتۆمبێل هەزاران کارمەند دەنێرنەوە ماڵەوە
ئۆتۆمبێلى کارەبایی هۆکارەکەیەتى
کۆمپانیاى فۆرد، 3 هەزار کارمەندى ناردووەتەوە بۆ ماڵەوە، بەهۆى گۆڕینى شێوازى بەرهەمهێنانى ئۆتۆمبێل بۆ کارەبایی.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، کۆمپانیاکە ئاماژەى بەوە کردووە، 2 هەزار کارمەند کە بە شێوەى کرێ کاریان کردووە، کۆتایی بە ڕاژەکانیان هێندراوە، هەروەها هەزار کارمەندی دیکەى دەرکراوە، گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیاکەدا هەبووە.
هۆکارى دەرکردنى کارمەندەکانى کۆمپانیا ئەمریکییەکە، دەگەڕێندرێتەوە بۆ گۆڕینى سیستمى کارى کۆمپانیاکە بەجۆرێک ئێستا لەبرى دروستکردنى ئەو بزوێنەرانەى بە سوتەمەنى کار دەکەن، بزوێنەرى کارەبایی دروست دەکات.
کۆمپانیاى فۆرد، پلانى هەیە تا ساڵى 2030، نیوەى ئەو ئۆتۆمبێلانەى دەیانفرۆشێت، ئۆتۆمبێلى کارەبایی بن.
بۆ ئەو مەبەستەش، کاریان بە بەشێک لەو کارمەندانە نابێت، کە لێهاتووییان لە ئۆتۆمبێلە ئاساییەکانە.
فۆرد تاکە کۆمپانیا نییە ئەو کارەى کردبێت، پێشتر کۆمپانیاى تێسلا، ڕایگەیاند، پلانى هەیە 10%ى کارەمەندەکانى کەم بکاتەوە.