تورکیا بە بەهای 68 ملیۆن دۆلار بایسکیلی فرۆشتووە
لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ
تورکیا لە نیوەى یەکەمى ئەمساڵ، بە بەهاى 68 ملیۆن دۆلار، بایسکیلى هەناردەى دەرەوە کردووە.
ئاژانسى ئانادۆڵوى تورکى، بە پشتبەستن بە داتا فەرمییەکان، بڵاویکردووەتەوە، لە شەش مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا، بە بەهاى 68 ملیۆن دۆلار، بایسکیلى تورکى هەناردەى دەرەوەى ئەو وڵاتە کراوە.
بەراورد بە هەمان بەروارى ساڵى ڕابردوو، هەناردەى بایسکیل لەلایەن تورکیاوە، بە ڕێژەى 2% دابەزیوە، لە نیوەى یەکەمى 2021، بە بەهاى 69 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار، بایسکیلى هەناردەى دەرەوە کردووە.
ئەوەش ئاشکرا کراوە، ئەو بایسکلانە لە کارگە ناوخۆییەکانى تورکیا دروست کراون، هەناردەى بازاڕى زیاتر لە 100 وڵات کراوە.
بەگوێرەى داتاکانى یەکێتیی هەناردەکارانى تورکیا، وڵاتى هۆڵەندا، گەورەترین کڕیارى ئەو بایسکیلانە بووە، هاوکات وڵاتانى دیکەى ئەوروپى کڕیارى گەورەى بایسکیلى تورکین.