سۆمۆ: 850 هەزار بەرمیل بۆ نەوتى هەناردەکراوى عێراق زیاد دەکرێت

مانگى ڕابردوو ڕۆژانە 3 ملیۆن و 370 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە کراوە

وەزارەتى نەوتى عێراق بەنیازە، نەوتى هەناردەکراوى وڵاتەکە، بۆ سەرووى 4 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز بکاتەوە.

کۆمپانیاى سۆمۆ بۆ بەبازاڕکردنى نەوتى عێراق ئاشکرای کردووە، “وەزارەتى نەوتى عێراق بە نیازە، 850 هەزار بەرمیل نەوتى بۆ نەوتى هەناردەکراو زیاد بکات، لە شەش مانگى داهاتوودا”.

کۆمپانیا نیشتمانییەکەى عێراق ئەوەشى خستوەتەڕوو، لە ئێستادا کار دەکرێت بۆ ئەوەى، یەکێکى دیکە لە بەندەرەکانى بەسڕە بخرێتەوە کار و ساڵى 2024، ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتى لێوە هەناردە بکرێت.

عێراق ئێستا لەڕێی دوو بەندەرەوە نەوت هەناردە دەکات، بەجۆرێک 97%ى نەوتەکەى لەڕێی بەندەرى بەسڕەوە، هەروەها ئەوەى دیکەى لەڕێی بۆریی نەوتى هەرێمى کوردستانەوەیە بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا.

عێراق، لە مانگى حوزەیرانى ئەمساڵ، ڕۆژانە 3 ملیۆن و 370 هەزار بەرمیل نەوتى هەناردە کردووە، کۆى داهاتى نەوتى هەناردەکراوى زیاتر بووە لە 11 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار، ناوەندى نرخى هەر بەرمیلێک نەوت 112.2 دۆلار بووە.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$72.08  $0.25  0.35%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$68.30  $0.2  0.29%  
زێڕ 
$2,672.10  $13.60  0.51%  
یەک ئۆنسە زیو 
$27.79  $0.13  0.47%  
گازی سروشتی  
$3.18  $0.03  0.93%  
گازۆلین 
$1.93  $0.0079  0.41%  
ئەلەمنیۆم 
$2,578.25  $4.25  0.17%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.18  $0.0065  0.30%