“باشترین هەنگوینی جیهان” لە یەمەن نمایش کرا
لە یەمەن، پێشانگای نیشتمانیی هەنگوین بۆ یەکەمینجار بەڕێوەچوو، ئامانج لەو پێشانگایە، زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی هەنگوینە لەو وڵاتە، کە خاوەنی “باشترین هەنگوینی جیهانە، لەڕووی بەرزیی ئاستی پاکییەوە”.
یەمەن، ساڵانە زیاتر لە هەزار و 500 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنێت، بەگوێرەی داتاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان.
هەنگوین سەرچاوەی بژێویی 100 هەزار هەنگەوانە لەو وڵاتە.