ئیلۆن مەسک گڕى لە پشکەکانى تویتەر بەردا

پێنج ساڵ پێش ئێستا پشکى تویتەرت بکڕیایە چەند قازانجت دەکرد؟

پاش ئەوەى ئیلۆن مەسک بڕیاریدا بەشێک لە پشکەکانى کۆمپانیاى تویتەر بکڕێت، گڕى لە بەهاى پشکەکانى ئەو کۆمپانیابە بەردا و لە یەک ڕۆژدا نزیکەى 30% بەرز بووەوە.

بەرزبوونەوەى بەهاى پشکەکانى تویتەر بەردەوامە، تەنها لە ئەمڕۆش جارێکى دیکە نزیکەى 3%ى بەرز بووەوە و ئێستا نرخى یەک پشک بە 51 دۆلار و 25 سەنتە.

بەگوێرەى بەرزبوونەوەى بەهاى پشکەکانى ئەو کۆمپانیایە، ئەگەر پێنج ساڵ پێش ئێستا بە بەهای هەزار دۆلار پشکی کۆمپانیای تویتەرت بکڕیایە، بە نرخی ئەمڕۆ، ئەو پارەیە دەبوو بە 3 هەزار و 630 دۆلار.

لەماوەی پێنج ساڵدا، بەهای هەر پشکێکی تویتەر بە ڕێژەی 262.91٪ بەرز بووەتەوە.

پاش ئەوەی ئیلۆن مەسک بڕیاری دا ژمارەیەک پشکی تویتەر بکڕێت، ڕۆژی دووشەممە بەهای هەر پشکێکی ئەو کۆمپانیایە بە ڕێژەی زیاتر لە 27٪ بەرز بووەوە.

ئیلۆن مەسک ئێستا خاوەنی 9.2٪ی پشکەکانی کۆمپانیای تویتەرە.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$71.10  $0.37  0.52%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$67.63  $0.42  0.62%  
زێڕ 
$2,790.80  $9.70  0.35%  
یەک ئۆنسە زیو 
$31.39  $0.66  2.15%  
گازی سروشتی  
$2.36  $0.009  0.38%  
گازۆلین 
$1.96  $0.0128  0.66%  
ئەلەمنیۆم 
$2,641.25  $0.25  0.01%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.14  $0.0106  0.50%