پاڵاوگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی به‌نزین بەمزووانە له هه‌رێم ده‌كه‌وێته كار
پشتى بە تەکنەلۆژیاى ئەمریکی بەستووە
به‌مزووانه پاڵاوگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی به‌نزین له هه‌رێمی كوردستان دەکەوێتە كار، پشتی به ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌مه‌ریكی به‌ستووه، وەک کونسوڵخانەى ئەمریکا لە هەولێر ئاشکرایکردووە.
کونسوڵخانەى ئەمریکا لە پەڕەى فەرمیی خۆیەوە بڵاویکردووەتەوە، “ڕۆبه‌رت په‌له‌دینۆ، كونسوڵی گشتیی ئەمریکا سه‌ردانی پاڵاوگه‌ی لانازی كرد، بۆ بینینی پرۆسه‌ی پلاتفۆرمی یه‌كه‌ی كۆمپانیای یۆپی هه‌نی وێڵ، كه یارمه‌تیی به‌رهه‌مهێنانی به‌نزین به كوالێتییه‌كی زۆرباش بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات”.
کونسوڵخانەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، ئه‌وه هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره كه به‌مزووانه ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو ده‌بێت و ده‌ست به به‌رهه‌مهێنان ده‌كات.
“ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌مه‌ریكی، هاوكاریی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای پیشه‌سازیی هایدرۆكاربۆنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات”، وەک کونسوڵخانەکە ڕایگەیاندووە.
https://www.facebook.com/erbil.usconsulate/posts/287826533522026
تا ئێستا لە هەرێمى کوردستان، بەشى پێویست بەنزین بەرهەم ناهێندرێت و بۆ پڕکردنەوەى پێداویستییەکان پەنا بۆ هاوردەکردنى دەبرێت، ئەوەش وای کردووە نرخى ئەو سوتەمەنییە بە ڕێژەیەکى گەورە بەرز بێتەوە.