کۆگایەکى نەوتى ئارامکۆ لە جەدەى سعودیە کرایە ئامانج

دووکەڵ بەرزبووەتەوە

کۆگایەکى نەوتى ئارامکۆ لە شارى جەدەى سعودیە کرایە ئامانج، دووکەڵێکى زۆر بەرز بووەتەوە، نرخى نەوتیش بەهۆى ئەو هێرشەوە بەرز بووەوە.

ئاژانسى AFPبڵاویکردووەتەوە، “دووکەڵ لە دامەزراوەیەکى کۆگاکردنى نەوت لە جەدەى سعودیە بەرز بووەتەوە”.

کەناڵى ئەلعەرەبیەى سعودی لە هاوپەیمانیی عەرەبییەوە بۆ شەڕى حوسییەکانەوە بڵاویکردووەتەوە، “دامەزراوەیەکى نەوتی سەربە ئارامکۆ لە شارى جەدە، لەلایەن حوسییەکانەوە کراوەتە ئامانج”.

هاوپەیمانییە عەرەبییەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، “ئەو هێرشانەى حوسییەکان، زیان بە ئابوریی جیهان دەگەیەنێت”.

بەگوێرەى هەواڵێکى پێگەى oilprice نرخى نەوت بەهۆى هێرشەکانى سەر ئارامکۆى سعودى، بەرز بووەتەوە، نرخى یەک بەرمیل نەوت لە پاش هێرشەکان، گەیشتە بە 120 دۆلار و 30 سەنت.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$72.08  $0.24  0.33%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$68.25  $0.25  0.37%  
زێڕ 
$2,663.20  $17.80  0.66%  
یەک ئۆنسە زیو 
$27.92  $0.47  1.71%  
گازی سروشتی  
$3.20  $0.162  4.82%  
گازۆلین 
$1.90  $0.0028  0.15%  
ئەلەمنیۆم 
$2,622.50  $18.00  0.69%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.20  $0.0091  0.42%