گروپی کۆمپانیاکانی تەکساس چاویان لە بازاڕی هەرێمە

داوایان کردووە دەرفەتیان پێ بدرێت

گروپی کۆمپانیاکانی تەکساس چاویان لە بازاڕی هەرێمە و داوایان کردووە، دەرفەتیان پێ بدرێت بۆ ئەوەی وەبەرهێنان بکەن.

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم ڕایگەیاندووە، محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، پێشوازی لە گروپی کۆمپانیاکانی ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا کرد، کە لە چەند کۆمپانیایەکی جیاجیای بواری کشتوکاڵ و پیشەسازی و بیناسازی پێکھاتبوون.

“گروپە تەکساسییەکە نیازیان ھەیە وەبەرھێنان لە کوردستان بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش داوای دەرفەتی وەبەرھێنانیان کردوەە”، وەک دەستەکە ئاشکرای کردووە.

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، ئاماژەی بەوەکردووە، “زیاتر لەسێکتەری کشتوکاڵ و پیشەسازیی خۆراک پێویستمان بە وەبەرھێنانی بیانی و ئەزموونی کۆمپانیاکانی ئەمریکا ھەیە و کۆمەڵێک دەرفەتی وەبەرھێنانیش ھەن لە کوردستان”.

بڕیاردراوە، تیمێکی ھاوبەش لە نێوان ھەردوولا پێکبھێندرێت بۆ پتەوکردنی ھەماھەنگی و پەیوەندییەکان.

https://www.facebook.com/100068876093592/posts/267488935556974/?d=n

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$73.33  $0.02  0.03%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$69.30  $0.06  0.09%  
زێڕ 
$2,632.60  $1.60  0.06%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.50  $0.12  0.42%  
گازی سروشتی  
$3.04  $0.042  1.40%  
گازۆلین 
$2.04  $0.0008  0.04%  
ئەلەمنیۆم 
$2,669.00  $38.75  1.47%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.23  $0.0072  0.32%