ئەمریکا.. هەڵئاوسان بەرزترین ئاستى لەماوەى 40 ساڵى ڕابردوو تۆمار کرد

نرخەکان بەرزبوونەتەوە

هەڵئاوسان لە ئەمریکا بۆ ئاستێک بەرزبووەتەوە، لەماوەى 40 ساڵى ڕابردوو بەو جۆرە نەبووە.

فەرمانگەى کارى ئەمریکا ئاشکرایکردووە، هەڵئاوسانى وڵاتەکە لە مانگى شوبات گەیشتووەتە 7.9%، ئەوەش بەرزترین ئاستە لەماوەى 40 ساڵى ڕابردوو.

بە گوێرەى زانیارییەکانى فەرمانگەکە، بەرزبوونەوەى نرخى سوتەمەنى، خانوبەرە، خۆراک ڕێژەى هەڵئاوسانیان بەرزکردووەتەوە.

تۆڕى سی ئێن بی ئێس نیوزى ئەمریکى بڵاویکردووەتەوە، ئەوانەى خاوەنى کارى بازرگانى بچوکن، پێشبینى ئەوەیان کردووە، لە شەش مانگى داهاتوودا نرخەکان هێندەى دیکە بەرز ببنەوە.

بەرزبوونەوەى نرخ و ئاستى هەڵئاوسان لەکاتێکدایە، بەهۆى هێرشى ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، نرخى نەوت بە ڕێژەیەکى زۆر بەرز بووەتەوە، هەفتەى ڕابردوو هەر بەرمیلێکى تا سەرووى 131 دۆلار بەرز بووەوە.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$71.13  $0.4  0.57%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$67.60  $0.39  0.58%  
زێڕ 
$2,790.80  $9.70  0.35%  
یەک ئۆنسە زیو 
$31.39  $0.66  2.15%  
گازی سروشتی  
$2.36  $0.009  0.38%  
گازۆلین 
$1.96  $0.0098  0.50%  
ئەلەمنیۆم 
$2,647.25  $5.75  0.22%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.14  $0.0098  0.46%