“سەپاندنی سزا بە سەر ڕوسیادا زیان بە هەموو لایەک دەگەیەنێت”
هۆشداری دەدرێت
هۆشداری دەدرێت لەبارەی ئەوەی، سەپاندنی سزا بەسەر ڕوسیادا، زیان بە هەموو لایەک دەگەیەنێت.
ڕۆژنامەى ئیندپێندێنتى بەڕیتانى لەبارەى سەپاندنى سزا بەسەر ڕوسیادا هۆشدارى داوە و نوسیویەتى، “هەموومان هەست بە ئازارى ئەو سزایانە دەکەین کە بەسەر ڕوسیادا دەسەپێندرێن”.
ڕۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، “هەموو لایەنەکان بەهۆى سەپاندنى ئەو سزایانەى سەر ڕوسیا زیانیان پێدەگات، ئەوەشمان لە بازاڕى وزە بینیوە”.
بڵاوکراوەکەى ئیندپێندێنت لەکاتێکدایە، دوایین هەڕەى ئەمریکا و وڵاتانى ئەوروپى، بلۆککردنى کەرتى وزەى ڕوسیایە، ڕوسیاش هەڕەشەى بڕنى گازى سروشتى لە ئەوروپا دەکات.
بە لێکدانەوەکانى ڕۆژنامەى ئیندپێندێنت، لە ئەگەرى جێبەجێ بوونى هەریەک لەو هەنگاوانە، نرخى سوتەمەنى و خۆراک لە جیهان بەرز دەبێتەوە، بەوەش هاوڵاتییانى هەژارى وڵاتانى هەژار زەرەرمەندى گەورە دەبن.
سەپاندنى سزا بەسەر ڕوسیادا لەلایەن چەند وڵاتێکەوە بەردەوامییان هەیە، وەک دژایەتییەک بۆ هێرشەکانى بۆ سەر ئۆکرانیا.