ئۆتۆمبێلە نوێییەکەى BMW هاوشێوەى “حەربا” ڕەنگى خۆى دەگۆڕێت

تەکنەلۆژیاى E Ink بەکار دەهێنێت

لەکاتى کڕینى ئۆتۆمبێل، ڕەنگ یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانمان، هەندێک خوازیارى ڕەنگى سپین و هەندێکی دیکەش ڕەنگى دیکە هەڵدەبژێرن، بەڵام بە بەرهەمهێنانى ئۆتۆمبێلێکى نوێ لەلایەن بی ئێم دەبلیوەوە، ڕەنگە ئیتر ڕەنگ نەبێت بە کێشە.

کۆمپانیاى BMWى ئەڵمانى ئۆتۆمبێلێکى نوێی بەرهەمهێناوە، لە هەرکاتێکدا خواستت لەسەرى بێت، دەتوانیت ڕەنگەکەى بگۆڕیت.

بەو سیستمە، ئیتر پێویست ناکات لەکاتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل ڕەنگەکەی بخرێتە سەر ساڵانەکەی.

iX Flow ناوى ئەو جۆرە نوێیەى ئۆتۆمبێلەکەى بی ئێم دەبلیوە، کە ئۆتۆمبێلێکى کارەباییە و تەکنەلۆژیاى E Inkى تیادا بەکارهێناوە بۆ گۆڕینى ڕەنگەکەى.

نمونەیەکى ئەو ئۆتۆمبێلە لە لاس ڤگاسى ئەمریکا، لە پێشانگاى CES 2022، نمایش کراوە.

تەکنەلۆژیاى ئی لینک چییە و چۆن کار دەکات؟

ئۆتۆمبێلى iX، خاوەنى ڕوپۆشێکە کە ڕەنگەکانى دەگۆڕدرێن و لەڕێی کارەباوە کار دەکەن.

دەتواندرێت ڕەنگەکەى بە خێرایی و شێوازێکی جوان بگۆڕدرێت لە دواوەى ئۆتۆمبێلەکەوە تا پێشى، یان لە لاتەنیشتەکانەوە ڕەنگەکە دەست بکات بە گۆڕین، تەنانەت دەتواندرێت وا بکرێت هێڵێکى بگۆڕدرێت یان پەڵەیەک وەک نەخش.

بەکارخستنى E Ink، دوو سودى دەبێت، دەرگا دەکاتەوە بۆ داهێنانێکى نوێ تایبەت بە ڕەنگ، هەروەها خاوەنى ئۆتۆمبێلەکان دەتوانن بە خواستى خۆیان و بەگوێرەى ئەو شوێن و دۆخەى تیایدان ڕەنگى ئۆتۆمبێلەکانیان بگۆڕن.

ستیلا کلارک، بەڕێوەبەرى پرۆژەى ئۆتۆمبێلى iX Flow، ڕایگەیاندووە، ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە دەلالەت لە دۆخ و میزاجى ڕۆژانەى کەسەکان دەکات.

هەروەها سودێکى دیکەى ئەو سیستمە نوێیە گەڕێندراوەتەوە بۆ ئەوەى، لە کاتى کەشوهەواى خۆراوى و گەرمدا، دەتواندرێت ڕەنگى ئۆتۆمبێلەکە بکرێت بە سپى کە کەشێکى ساردتر بە ئۆتۆمبێلەکە دەدات، هەروەها لە کەشوهەوایەکى ساردا دەتواندرێت ڕەنگەکە بکرێت بە ڕەش.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$73.42  $0.1  0.14%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$70.02  $0.27  0.38%  
زێڕ 
$2,705.70  $51.00  1.85%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.20  $0.84  2.89%  
گازی سروشتی  
$3.47  $0.087  2.58%  
گازۆلین 
$1.99  $0.0062  0.31%  
ئەلەمنیۆم 
$2,557.00  $7.00  0.27%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.24  $0.0145  0.65%