نهێنیی سەرکەوتنى ملیاردێرێکى جیهان بزانە
لەوە ئاسانترە بیرى لێدەکەیتەوە
نهێنییەکى سەرکەوتنى جاک دۆرسى، ئەندامى دەستەى دامەزرێنەرى تویتەر، کە یەکێک لە ملیاردێرەکانى جیهانە و لە بوارى تەکنەلۆژیا ناوبانگى دەرکردووە، زۆر لەوە ئاسانترە کە بیرى لێدەکەیتەوە.
ئادەم پرۆتمان، کە بەهۆى هاوبەشیکردنەوە لە چەند کارێکى بازرگانیدا ماوەیەکى زۆرى لەگەڵ دۆرسى بەڕێکردووە، دەڵێت، “من زۆر سەرسامى جاک دۆرسیم، گەورەترین وانە کە لەوەوە فێر بووم، ئەوەیە کە زۆر لاى ڕوونە کە چی دەکات و بۆ دەیکات، گەر کارێکى گەورە بێت یان لاوەکى”.
پرۆتمان ئەوەشى خستوەتەڕوو، یەکێک لەو خاڵانەى یارمەتیدەر بوون بۆ ئەوەى دۆرسی کەسێکى سەرکەوتوو بێت، ئەوەبوو کە تێبینیی تەواوى دەنوسى لەبارەى هەموو ئەو شتانەى کە لەکاتى گفتوگۆى کارەوە تاووتوێ دەکران.
هاوڕێکەى جاک دۆرسی ئاشکراشیکردووە، جارێکیان لەبارەى نوسینى تێبینییەکانەوە لە دۆرسى پرسیوە، ئەویش لە وەڵامدا وتویەتى، “ئەو تێبینییانە بە تەواوى لەگەڵ کۆمپانیاکەم دەخەمەڕوو“.
دۆرسى، ئەندامى دەستەى دامەزرێنەرى تویتەر، بە تەواوى لەگەڵ تیمەکەى لەبارەى ڕێنمایی و بڕیارەکانى شەفاف بووە، وەک ئادەم پرۆتمان ئاشکرایکردووە.
ئەوەشى خستوەتەڕ,و، لەپاڵ ئەو خاڵەدا، خاڵێکى دیکەى ملیاردێرە ئەمریکییەکە ئەوە بووە، بەردەوام زۆر هێمن بووە.