ڕوسیا و سعودیە دژى ئەمریکا هەنگاو دەنێن

بە نیازن بەرهەمهێنانى نەوت کەم بکەنەوە

ڕوسیا و سعودیە، گەورە بەرهەمهێنەرانى نەوت لە هاوپەیمانیی ئۆپیک پڵەس، لە تاوتوێکردنى راگرتنى پلانێکى هاوپەیمانییەکەدان، وەک وەڵامێک بۆ هەنگاوێکى سەرۆکى ئەمریکا، وەک رۆژنامەیەکى ئەمریکی ئاشکرایکردوە.

رۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئەمریکى لە راپۆرتێکیدا، لە دوو سەرچاوەوە بڵاویکردوەتەوە، سعودیە و روسیا، بە نیازن ئەو پلانەى ئۆپیک پڵەس رابگرن، کە بۆ زیادکردنى بەرهەمهێنانى نەوت دانراوە.

پلانەکەى ئەو دوو وڵاتە، وەک کاردانەوەیەکە لەبەرامبەر بڕیارێکى، جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمریکا، بۆ بەکارهێنانى بڕێک لەو نەوتەى وەک “یەدەگى ستراتیژیی ئەمریکا” هەڵگیراوە.

ڕۆژنامە ئەمریکییەکە ئەوەشى خستوەتەڕوو، هاوپەیمانیی ئۆپیک پڵەس، لەنێویاندا ئیمارات و کوەیت، بەو هەنگاوەى سعودیە و روسیا رازى نین، چونکە زیادکردنى بەرهەم بە پێویست دەزانن.

ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژى سێشەممەى رابردوو، جۆ بایدن ئاشکرایکرد، 50 ملیۆن بەرمیل نەوت لە یەدەگى ستراتیژیی وڵاتەکەى بەکاردەهێنێت، بە هەماهەنگى لەگەڵ چین، هیندستان، کۆریاى باشور، ژاپۆن و بریتانیا ئەو هەنگاوەی ناوە، بە مەبەستى دابەزاندنى نرخى نەوتى خاو.

ئەو هەنگاوەى ئەمریکا دواى ئەوە هات، واشنتن فشارێکى زۆرى خستبوە سەر ئۆپیک پڵەس، بۆ زیادکردنى بەرهەمهێنانى نەوت، بەڵام هاوپەیمانییەکە ئەو فشارانەى رەت کردەوە و بە پلانى خۆى کاری کرد.

پلانەکەى سەرۆکى ئەمریکا، هیچ کاریگەری لەسەر نرخى نەوت نەبوە، نرخى نەوت لە سەروى 80 دۆلار ماوەتەوە.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$74.04  $1.23  1.69%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$70.00  $1.25  1.82%  
زێڕ 
$2,666.00  $14.30  0.54%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.07  $0.03  0.11%  
گازی سروشتی  
$3.38  $0.184  5.76%  
گازۆلین 
$2.07  $0.0215  1.05%  
ئەلەمنیۆم 
$2,631.75  $1.25  0.05%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.26  $0.0337  1.51%