پێنج باشترین کۆمپانیا بۆ کارکردن تیایاندا دیاری کرا
هەزاران کۆمپانیا بەشدارییان لە ڕاپرسییەکدا کردووە
گۆڤارى فۆربس ڕاپرسییەکى لەگەڵ 150 هەزار کارمەندى کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان لە 58 وڵات ئەنجامداوە، لەو ڕاپرسییەدا پرسیارى ئەوە کراوە، گەر هانى کەسێکى نزیکت بدەیت لە کۆمپانیایەک کار بکات، چ کۆمپانیایەکى بۆ دیاری دەکەیت؟.
لە دەرئەنجامى ئەو ڕاپرسییەدا ڕیزبەندی باشترین پێنج کۆمپانیا دیاری کراوە لەڕووى کارکردن تیایاندا.
سامسۆنگ
لە ڕیزبەندی یەکەمدا، کۆمپانیاى سامسۆنگى کۆری دێت، کە لە ڕاپرسییەکەى فۆربسدا بە باشترین شوێن دیاری کراوە بۆ کاکردن تیاییدا.
سامسۆنگ لە ساڵى 1969 دامەزراوە، بەگوێرەى دوایین ئامار، کۆمپانیا کۆرییەکەى بوارى تەکنەلۆژیا، 287 هەزار و 439 کارمەندى لە جیهاندا هەیە.
ئاى بی ئێم
کۆمپانیایەکی ئەمریکییە و لە بوارى تەکنەلۆژیا کار دەکات، لە ساڵى 1911 دامەزراوە.
ئاى بی ئێم خاوەنى 315 هەزار کارمەندە و لە 171 وڵات کار دەکات.
مایکرۆسۆفت
لە ڕاپرسییەکەى فۆربسدا کۆمپانیاى مایکرۆسۆفتى ئەمریکى بە سێیەم باشترین کۆمپانیا بۆ کارکردن تیایدا دیاری کراوە.
کۆمپانیا ئەمریکییەکە لە ساڵى 1975 دامەزراوە، خاوەنى 182 هەزار و 268 کارمەندە.
ئەمازۆن
کۆمپانیایەکى ئەمریکییە و لە ساڵى 1994 دامەزراوە، بە چوارەم باشترین کۆمپانیا هەژمار کراوە لەڕووى کارکردنەوە.
ئەمازۆن خاوەنى یەک ملیۆن و 335 هەزار کارمەندە.
ئەپڵ
کۆمپانیاى ئەپڵی ئەمریکى لە ساڵى 1976 دامەزراوە، خاوەنى 147 هەزار کارمەندە.
لە ڕاپرسییەکەى فۆربسدا بە پێنجەم باشترین کۆمپانیا بۆ کارکردن تیایدا دەستنیشان کراوە.