عێراق گەشە بە هێڵى شەمەندەفەر دەدات
وڵاتەکە دەبەستێتەوە بە دراوسێکانییەوە
کۆمپانیاى گشتیی بۆ هێڵى ئاسنى سەربە وەزارەتى گواستنەوەى عێراق ئاشکرای کردووە، بەو ئاڕاستەیە کار دەکەن بۆ گەشەپێدانى تۆڕى هیڵى ئاسنیی عێراق و بەستنەوەى بە وڵاتانى دراوسێوە.
کۆمپانیاکە ئەوەشى خستوەتەڕوو، بەندەرى فاو بە ڕێژەى 44% پشت بە هێڵى ئاسن دەبەستێت، هەروەها لەگەڵ تورکیادا خاکەکە لەبارە بۆ ئەوەى ئەو هێڵە ڕابکێشرێت.
لاى خۆیەوە، تاڵیب حسەینى، بەڕێوەبەرى گشتیی کۆمپانیاى گشتیی بۆ هێڵى ئاسنى ڕایگەیاندووە، “حکومەت پاڵپشتێکى گەورەى گەشەپێدانى هێڵى ئاسنیی عێراقە، لەگەڵ کۆمپانیایەکى نێودەوڵەتیش گرێبەست کراوە بۆ ئەوەى توێژینەوەیەکى سەرەتاییمان پێبدات لەبارەى دیزاینى فراوانکردنى تۆڕى شەمەندەفەر”.
مێژووى بوونى هێڵى شەمەندەفەر لە عێراق دەگەڕێتەوە بۆ 110 ساڵ پێش ئێستا، لەئێستادا شارەزایانى بوارەکە دەڵێن، پێویست دەکات ئەو کەرتە بە دەرامەتە مرۆییەکانیشەوە نوێ بکرێتەوە.