نرخى نەوت بەرز بووەوە
پێشنیازێکى سعودیە هۆکارەکەیەتى
نرخى نەوتى خاوى برێنت، جارێکى دیکە 100 دۆلارى تێپەڕاند، هۆکارەکەى دەگەڕێندرێتەوە بۆ پێشنیازێکى سعودیە بۆ کەمکردنەوەى هەناردەى نەوت.
نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت، بەرامبەرە بە 100 دۆلار و 14 سەنت، بە ڕێژەى 3.79% نرخەکەى بەرز بووەتەوە.
هەروەها نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى ڕۆژئاواى تەکساس (ئەمریکى)، بەرامبەرە بە 93 دۆلار و 61 سەنت، بەڕێژەى 3.59% نرخەکەى بەرز بووەتەوە.
ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت نزیکەی سێ دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی سعودیە بیرۆکەی کەمکردنەوەی بەرهەمی ئۆپێک پڵەسی خستەڕوو، بۆ پشتگیریکردنی نرخەکان لە حاڵەتی گەڕانەوەی نەوتی خاوی ئێران و لەگەڵ ئاسۆی دابەزینی کۆگاکانی ئەمریکا”.
هاوکات نرخى گازى سروشتى لە بەرزبوونەوەى بەردەوامە، یەک ملیۆن یەکەى گەرمۆکەى (پێوانەیەکى بەڕیتانییە و نزیکەى 28 مەترى سێجارە) بەرامبەرە بە نۆ دۆلار و 79 سەنت.