دامەزرێنەرى فەیسبووک خانووەکەى بە سێ هێندەى نرخەکەى خۆى فرۆشت

لە ساڵى 1928 دروست کراوە

مارک زاکەربێرگ، دامەزرێنەرى کۆمپانیاى فەیسبووک، خانووەکەى لە سان فرانسیسکۆ لە ئەمریکا بە 31 ملیۆن دۆلار فرۆشت.

فرۆشتنى خانووەکەى دامەزرێنەرى فەیسبووک، بەڕێوەبەر و دامەزرێنەرى کۆمپانیاى مێتا، گرانترین گرێبەستى فرۆشتنى خانووە لەو شارە لە ئەمساڵدا، وەک پێگەى The Real Deal ئاشکراى کردووە.

ئەوە لەکاتێکدایە، مارک زاکەربێرگ، ئەو خانووەى لە ساڵى 2012 بە 10 ملیۆن دۆلار کڕیوە، بەڵام بە زیاتر لە سێ هێندە فرۆشتویەتییەوە.

خانووەکەى خاوەنى فەیسبووک دەکەوێتە گەڕەکىLiberty Hill، ڕوبەرەکەى 7 هەزار پێی چوارگۆشەیە و لە ساڵى 1928 دامەزراوە.

مارک خاوەنى چەندین خانوى دیکەیە لە کەناراوەکانى تاهۆ و هاواى، ئەوە تاکە خانووى نییە.

ئەو خانووەى مارک زاکەربێرگ فرۆشتوویەتى.
Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$74.19  $1.38  1.90%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$70.18  $1.43  2.08%  
زێڕ 
$2,668.30  $16.60  0.63%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.10  $0.4  1.40%  
گازی سروشتی  
$3.37  $0.178  5.57%  
گازۆلین 
$2.09  $0.04  1.96%  
ئەلەمنیۆم 
$2,614.00  $0.5  0.02%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.27  $0.0405  1.82%