بایدن هێرشى کردە سەر کۆمپانیاکانى نەوت لە ئەمریکا

سەرزەنشتى "ئیکسۆن مۆبیل"ى کرد

پاش بەرزبوونەوەى رێژەى هەڵئاوسان لە ئەمریکا، جۆ بایدن لە وتارێکدا سەرزەنشتى کۆمپانیاکانى بوارى وزە دەکات، بەوەى بەدواى “پارەى زیاتر”ەوەن.

لە ئەمریکا هەڵئاوسان گەیشتە بەرزترین ئاست لەماوەى 40 ساڵى ڕابردوودا، جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمریکا لە وتارێکدا لە لۆس ئەنجلس ڕایگەیاند، هیوادارە بەرهەمهێنانی نەوت خێراتر بکرێت.

بایدن ئاماژەى بەوەشکردووە، ئیکسۆن (کۆمپانیاى نەوت لە ئەمریکا) ئەمساڵ پارەی زیاتری لە خودا بەدەستهێناوە، کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەمریکا قازانجی زیاتر بەکارناهێنن بۆ کونکردنی زیاتر (مەبەست لە دەرهێنانى نەوتى زیاترە لەژێر زەوى و پرۆسەى هەڵکۆڵینى زەوى)، بەڵکو بۆ کڕینی پشکەکان بەکارى دەهێنن”.

سەرۆکى ئەمریکا ڕووى لە کۆمپانیاکانى بوارى نەوت کرد و وتى، “بۆچی دەستناکەنەوە بە هەڵکۆڵینى زەوى؟، چونکە پارەی زیاتر پەیدا دەکەن نەک بەرهەمهێنانی نەوتی زیاتر، ئیکسۆن، دەست بکە بە وەبەرهێنان و دەست بکە بە پێدانەوەی باجەکانت.”

https://www.facebook.com/WhiteHouse/videos/377923317734270/

کۆمپانیاى ئیکسۆن، کۆمپانیایەکى ئەمریکییە و لە بوارى نەوت و گاز و وزە کار دەکات و گەورەترین وەبەرهێنەرى نەوتى ئەو وڵاتەیە، وەڵامى بایدنى دایەوە و ڕایگەیاندووە، بەردەوام بووە لە زیادکردنی بەرهەمی نەوت و بەنزین و دیزڵی ئەمریکی، هەروەها قەرزێکی زۆری داوەتەوە لەکاتێکدا لە ساڵی 2020دا توشی زیان بووە.

بەگوێرەى ئەو ئامارە فەرمییانەى میدیای ئەمریکی بڵاویان کردووەتەوە، ڕۆژی هەینی نرخی یەک گاڵۆن بەنزینی ئاسایی لە سەرانسەری ئەمریکا چوار دۆلار و 99 سەنت بووە.

سەرۆکى ئەمریکا، بۆ پۆشینى ڕێژەى هەڵئاوسان و کێشە ئابورییەکانى دیکەى ئەو وڵاتە، هەندێک ئامارى خستەڕوو، کە بە دەستکەوتى کابینەکەى خۆى ناوى برد، ڕایگەیاند، بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی وەزارەتی کار، لە ساڵیڕابردووەوە تا مانگی ئایاری ئەمساڵ، ڕەخساندنى هەلی کار لە ئەمریکا، بە ڕێژەی 8.6% بەرزبووەتەوە.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$72.22  $0.1  0.14%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$68.67  $0.1  0.15%  
زێڕ 
$2,636.90  $15.60  0.60%  
یەک ئۆنسە زیو 
$27.80  $0.17  0.62%  
گازی سروشتی  
$3.33  $0.101  2.94%  
گازۆلین 
$1.98  $0.0074  0.37%  
ئەلەمنیۆم 
$2,609.25  $6.00  0.23%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.23  $0.0063  0.28%