موسڵ.. لەکاتی هەڵکەندنی بیرێکی ئاودا نەوت دۆزرایەوە
“یەدەگێکی زۆری نەوت لە ناوچەکە هەیە”
لە ناوچەیەکی موسڵ، لەکاتی هەڵکەندنی بیری ئاودا، نمونەی بەردێک دۆزراوەتەوە، کە ئاماژەیە بۆ بوونی “یەدەگێکی نەوتی زۆر” لەو ناوچەیە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بە بەشێک لە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، تیمێکی تایبەت بە وەزارەتەکەیان، لەکاتی هەڵکەندنی بیرێکی ئاودا لە ناوچەی “تەل عەبتە”ی باشووری شاری موسڵ، لە قوڵایی 117 مەتردا، لە نمونەیەکی بەردی هەڵکەندراودا، هایدرۆکاربۆناتیان دۆزیوەتەوە.
بە وتەی وەزارەتەکە، “بوونی ئەو مادەیە لە بەردەکاندا، دەرخەری ئەوەن، ناوچەکە بڕێکی زۆری نەوتی یەدەگی نەدۆزراوەی تێدایە نزیک لە ڕووکاری زەوی”.
ئاماژە بەوەش کراوە، “ئەم حاڵەتە چەندین جار دووبارە بووەتەوە لەو ناوچەیە، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی نەوت کاری گەڕانی دەستپێنەکردووە”.