نرخى گازى سروشتى لە ئەوروپا بە ڕێژەى 20% بەرزبووەوە

هەزار مەترى سێجار بەرامبەرە بە زیاتر لە هەزار و 233 دۆلار

نرخى گازى سروشتى لە ئەوروپا بە ڕێژەیەکى زۆر بەرزبووەوە، هۆکارى ئەو بەرزبوونەوەیەش دەگەڕێندرێتەوە بۆ ڕاگرتنى هەناردەى گازى ڕوسیا بۆ ئەوروپا بەنێو خاکى ئۆکرانیادا.

لە مامەڵەکانى ئەمڕۆ پێنجشەممەدا، نرخى گازى سروشتى لە ئەوروپا بە ڕێژەی 20% بەرزبووەوە، نرخى هەزار مەتر سێجار (چوارگۆشە)، بەرامبەرە بە هەزار و 233 دۆلار و 90 سەنت.

بەرزبوونەوەى نرخى گازى سروشتى لە ئەوروپا پاش ئەوە دێت، کۆمپانیاى گواستنەوەى گازى سروشتى لە ئەوروپا GTS، ڕایگەیاند، یەکێک لە هێڵەکانى گواستنەوەى گازى سروشتیی ڕوسیا بۆ ئەوروپا بە نێو خاکى ئۆکرانیادا، ڕادەگرن.

هەرچەندە ڕوسیا هێرشى بۆ سەر خاکى ئۆکرانیا دەستپێکرد، بەڵام گازپرۆمى ڕوسی، بەردەوام بوو لە گواستنەوەى گازى ڕوسیا بۆ ئەوروپا بەنێو خاکى ئۆکرانیادا.

لەلایەکى دیکەوە، ئەمڕۆ، کۆمپانیاى گازپرۆمى ڕوسی ئاشکرایکرد، هەناردەکردنى گاز بۆ ئەوروپا لەڕێی ئەو بۆرییەى بەنێو خاکى ئۆکرانیادا دەڕوات، ڕادەگرێت..

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$73.90  $1.09  1.50%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$69.85  $1.10  1.60%  
زێڕ 
$2,672.30  $20.60  0.78%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.10  $0.4  1.40%  
گازی سروشتی  
$3.39  $0.201  6.30%  
گازۆلین 
$2.07  $0.0211  1.03%  
ئەلەمنیۆم 
$2,638.25  $5.25  0.20%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.26  $0.0293  1.32%