لە تەمەنى 101 ساڵى خەونەکەى هێنایە دى

بڕوانامەى دواناوەندی وەرگرت

پیاوێک پاش ئەوەى بە ناچاری لە سییەکانى سەدەى ڕابردوو وازى لە خوێندن هێناوە، توانى لە تەمەنى 101 ساڵیدا بڕوانامەى دواناوەندى بەدەستبهێنێت.

دەستەى فێرکردنى ناوچەى جێڤیرسۆن لە ویلایەتى ڤێرجیناى ئەمریکا، ئاشکرایکردووە، مێڕیڵ پیتمان کوپەرى تەمەن 101 ساڵ، لە خوێندنگاى “ستۆر” بووە، بەڵام لە ساڵى 1938 بەهۆى گواستنەوەیان بۆ ویلایەتى فیلادلفیا لەبەر خراپیی دۆخى دارایی، ناچار بووە لە خوێندن داببڕێت.

ئاژانسى یونایتد پرێس ئینتەرناشناڵى ئەمریکى لەبارەى چیرۆکى کوچەرەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو پیاوە خەمبار بووە بەوەى نەیتوانیوە خوێندنى دواناوەندی تەواو بکات، بۆیە لە ساڵى 2018 گەڕاوەتەوە بۆ ئەو خوێندنگایەى پێشتر تیایدا خوێندویەتى.

پاش هەوڵدان و خوێندن، لە ناوچەى جێڤیرسۆن، بڕوانامەى دواناوەندیی فەخرى بەخشرا بە کوپەر و بە ئامادەبوونى خانەوادەکەى، ئاهەنگى دەرچوونى بۆ ئەنجامدرا.

لەو ئاهەنگەدا، پۆندى لێرن، بەڕێوەبەرى خوێندنگاکانى ئەو شارە ڕایگەیاندووە، “خوێندنگاکانى سنوورەکە، پابەندن هاوکاریی هەموو خوێندکارێک بکەن لە هەر تەمەنێک بۆ ئەوەى خەونەکەى بهێنێتە دی”.

 

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$73.58  $0.77  1.06%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$69.57  $0.82  1.19%  
زێڕ 
$2,668.90  $17.20  0.65%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.10  $0.4  1.40%  
گازی سروشتی  
$3.34  $0.144  4.51%  
گازۆلین 
$2.05  $0.0043  0.21%  
ئەلەمنیۆم 
$2,620.00  $5.50  0.21%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.25  $0.0191  0.86%