“حکومەتى عێراق لیترێک بەنزین بە 800 دینار دەکڕێت و بە 450 دینار دەیفرۆشێتەوە”

بۆ ئەوەى بە نرخى پاڵپشتکراو بە هاوڵاتییانى بفرۆشێت

تێچووى دابەشکردنى بەنزین بە نرخى پاڵپشتیکراو لەسەر حکومەتى عێراق، ڕۆژانە زیاترە لە 5 ملیار دینار، بۆ ئەوەى لیترێک بەنزین بە 450 دینار دابەش بکرێت.

حسێن تاڵیب، بەڕێوەبەرى گشتیی کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکانى عێراق ڕایگەیاندووە، “عێراق ڕۆژانە 16 ملیۆن لیتر بەنزین هاوردە دەکات، بە مەبەستى پڕکردنەوەى پێداویستییەکان و خواستى ناوخۆ”.

ئەو بەرپرسە ئاشکراشیکردووە، “تێچووى هەر لیترێک بەنزین 800 دینارە، حکومەت بە نرخى پاڵپشتکراو بە 450 دینار دەیفرۆشێتەوە بە هاوڵاتییان”.

“حکومەتى عێراق ڕۆژانە 5 ملیار و 500 ملیۆن دینار خەرج دەکات بۆ دابینکردنى بەنزین بۆ وێستگەکان و فرۆشتنى بە هاوڵاتییان بە نرخى پاڵپشتکراو”، وەک حسێن تاڵیب ئاماژەى پێکردووە.

ئەوەشى خستووەتەڕوو، “ڕۆژانە لە عێراق 2 بۆ 3 ملیۆن لیتر بەنزینى ئۆکتان بەرز بەکاردەبرێت، ساڵى 2021، ڕۆژانە خواست لەسەر بەنزین لە عێراق 24 ملیۆن لیتر بووە، بەڵام ئێستا بۆ 29 ملیۆن لیتر بەرز بووەتەوە، بەهۆى بوونى خواست لەسەرى لە ناوچەکانى باکوورى عێراق”.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$73.09  $0.68  0.92%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$69.44  $0.66  0.94%  
زێڕ 
$2,700.60  $25.70  0.96%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.04  $0.06  0.21%  
گازی سروشتی  
$3.22  $0.119  3.56%  
گازۆلین 
$2.04  $0.021  1.02%  
ئەلەمنیۆم 
$2,594.00  $33.50  1.27%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.25  $0.0246  1.08%