هەرێمى کوردستان بە ‌فە‌رمی لە ڕێکخراوی‌ (ISO)  ناسێندرا

قوباد تاڵەبانى: ئەم ناساندنە هاوکارمان دەبێت لە‌ مامە‌ڵە‌ ئە‌لیكترۆنییە‌ نێودە‌وڵە‌تییە‌كان

ڕێکخراوی ئایسۆ International Organization for Standardization)) بە فەرمی هەرێمى کوردستانی ناساند وەک هەرێمێک لە عێراق.

نوسینگەى ڕاگەیاندنى قوباد تاڵەبانى لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لەسەر داوای قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆکوە‌زیرانى هەرێم، کە‌، هەرێمى کوردستان بە فەرمی بناسێندرێت و کۆدی تایبەت بەخۆی ھە‌بێت لە مامەڵە جیهانییەکاندا، ئە‌مڕۆ 4ى ئازارى 2022، ڕێکخراوە‌کە‌ ڕە‌زامە‌ندیدا لە‌سە‌ر داواکارییە‌کە ‌و کۆدی (IQ-KR)ی بۆ هەرێمى کوردستان دابین کرد.

دوای ڕە‌زامە‌ندیی رێکخراوی (ISO)  و دابینکردنی کۆدی تایبەت بە خۆی، هەرێمى کوردستان بەپێی ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی یونیکۆد (Unicode) دەتوانێت ببێتە خاوەنی ئیمۆجیی ئاڵای کوردستان.

ئە‌م ناساندنە‌ی هەرێمى کوردستان‌، جگە‌ لە‌وە‌ی ئاڵای کوردستان دە‌ناسێندرێت وە‌ک هەرێمێک لە‌ (یونیکۆد Unicode Standard)، کارئاسانیش دە‌کات بۆ بە‌ستنە‌وە‌ی دامودە‌زگاکانی هەرێمى کوردستان بە‌ دامودە‌زگا نێودە‌وڵە‌تییە‌کانەوە، وەک نوسینگەى جێگیرى سەرۆکوەزیرانى هەرێم ڕایگەیاندووە.

قوباد تاڵەبانی، لەبارەى ئەو هەنگاوەوە ڕایگەیاندووە، “ئەم ناساندنە هاوکارمان دەبێت لە‌ مامە‌ڵە‌ ئە‌لیكترۆنییە‌ نێودە‌وڵە‌تییە‌كان و ھە‌نگاونانی زیاتر بەرەو حکومەتێکی ئەلیکترۆنی، هەروەها ئە‌م ناساندنە‌ یارمەتیدەر دەبێت لە پرۆسە‌ی بازرگانیی ئەلیکترۆنی و بەریدی نێودەوڵەتی (پۆستە‌) و گەشەکردنی کەرتی بانکی لە هەرێمی کوردستان، جێی دڵخۆشییە‌ كە‌ ئە‌و ناساندنە‌ رێگە‌خۆشکەر دە‌بێت بۆ دامەزراندنی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان بە فەرمی”.

جێگری سە‌رۆكوە‌زیران، ستایشی رۆڵی ھە‌ردوو وە‌زارە‌تی پلاندانانی حكومە‌تی عێراق و حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستانی كردووە، كە‌ ھاوكار بوون لە‌و پرۆسە‌یە‌.

قوباد تاڵەبانى ئاشکرایکردووە، ئەو بەڵێنەى خۆى بردووەتە سەر کە بەر لە چەند ساڵێک لە گفتوگۆیەکدا لە تویتەر، بەڵێنى دابوو کار بکات بۆ دروستکردنى ئیمۆجیی کوردستان.

کۆدی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک لەخۆ دەگرێت، بە وتەى نوسینگەى ڕۆژنامەوانیی قوباد تاڵەبانى، داوای زیادکردنی کۆدی پارێزگای هەڵەبجەش کراوە کە لە داهاتوویە‌كی نزیکدا زیاد دەکرێت.

رێکخراوی ئایسۆ (International Organization for Standardization) ڕێکخراوێکی جیھانییە‌ تایبە‌تە‌ بە‌ دانانی پێوە‌رە‌کانی مۆڵە‌تە‌ بازرگانی و پیشە‌سازییە‌کان و کارە‌کانی پە‌یوە‌ست بە‌ تە‌کنە‌لۆجیا و دروستکردنی پە‌یوە‌ندی لە‌نێوان، دامودە‌زگاکانی وڵاتان و‌ تاوەکو‌ ئێستا زیاتر لە‌ 160 وڵات‌ لە‌لایە‌ن ئە‌‌م رێکخراوە‌ ناسێندراون.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$70.73  $0.27  0.38%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$67.24  $0.14  0.21%  
زێڕ 
$2,778.90  $23.00  0.83%  
یەک ئۆنسە زیو 
$31.27  $0.5401  1.76%  
گازی سروشتی  
$2.26  $0.046  1.99%  
گازۆلین 
$1.94  $0.0235  1.20%  
ئەلەمنیۆم 
$2,649.00  $1.00  0.04%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.12  $0.0061  0.29%