ئەرکە ژینگەییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن چین؟

دەستەی ژینگە وەڵامی داوەتەوە

دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان، لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووک، هەشت ئەرکی‌ ژینگه‌یی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ‌و نیشته‌جێكردنی بڵاوکردووەتەوە.

ئەرکەکان بریتین لە؛

1- كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی نه‌رێنی رێگاوبان و بیناو خانووبه‌ره‌ له‌سه‌ر ژینگه‌.

2- به‌كارهێنانی ده‌رامه‌ته‌كان به‌ كارامه‌یی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌.

3- بایه‌خدان به‌ بینای ستوونی له‌بری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئاسۆیی.

4- به‌كارهێنانی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه‌ دۆستی ژینگه‌ن و  وزه‌ پارێزن.

5- به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی نوێبووه‌وه‌ بۆ دابینكردنی ڕووناكی و به‌كارهێنانی ژینگه‌دۆستانه‌ی ڕووبه‌ره‌كان.

6- سوودوه‌رگرتن له‌ دواهه‌مین پێشكه‌وتنه‌ نوێیه‌كانی بواری بیناسازیی سه‌وز.

7- دامه‌زراندنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فەر بۆ گواستنه‌وه‌، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارهه‌ڵگره‌كان له‌سه‌ر رێگه‌وبانه‌كان.

8- دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی پاشماوه‌ی خانووبه‌رە و قیری به‌كارهاتوو.

https://www.facebook.com/100064853643614/posts/327657886072664/?d=n

 

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$64.14  $0.81  1.28%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$60.90  $0.83  1.38%  
زێڕ 
$3,226.10  $48.60  1.53%  
پای 
$0.5972  $0.0028  0.47%  
لیرەی سووری/دۆلار 
$13,000.00  $0.0000  0.00%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.28  $0.22  0.78%  
گازی سروشتی  
$3.55  $0.004  0.11%  
گازۆلین 
$1.98  $0.0228  1.16%  
ئەلەمنیۆم 
$2,303.00  $17.25  0.75%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.07  $0.0196  0.96%