گەورەترین کارگەی شیش لە هەرێم و عێراق
“هەزار هەلی کاری ڕەخساندووە”
کارگەیەکی بەرهەمهێنانی شیش لە هەولێر دروست دەکرێت، “لە توانایدایە پێداویستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق پڕ بکاتەوە”.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم، ڕایگەیاندووە، نموونەیەک لە ھەنگاوەکانی بەھێزکردنی ژێرخانی ئابووری، گەورەترین کارگەی بەرھەمھێنانی شیش لە ھەرێمی کوردستان و عێراق، لە ناوچەی پیشەسازیی تیماری هەولێر.
لەبارەی کارگەکەوە ئاشکرای کردووە، “1,000 ھەلی کاری ڕەخساندووە، نزیکەی 90%ـی کارەکانی تەواو بووە، ساڵانە 700 ھەزار تۆن ئاسن بەرھەم دەھێنێت، گوژمەکەی 314 ملیۆن دۆلارە، بە تەواوی دۆستی ژینگەیە”.