لەماوەی 16 ساڵدا بە بڕی زیاتر لە 62 ملیار دۆلار لە هەرێم سەرمایەگوزاری کراوە
لیستی ئەو پرۆژانەی لەماوەی 16 ساڵدا مۆڵەتیان پێدراوە
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، لیستی ئه‌و پڕۆژانه‌ی بڵاو كرده‌وه كه له ڕێکەوتی٢٠٠٦/٨/١ى زایینییه‌وه تا ٢٠٢٢/٢/٢٠ له سێكته‌ره جیاوازه‌كاندا مۆڵه‌تیان پێ دراوه و ئه‌م پڕۆژانه‌ش دابه‌شبوونه‌ته سه‌ر پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سەربەخۆکانى ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان سەبارەت به پارێزگای هه‌ولێر و له ماوەى ئەو ١٦ ساڵە مۆڵەت دراوەتە ٤٦٠ پڕۆژە بە بڕى ٣٨ ملیار دۆلار كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه به‌سه‌ر سێكته‌ره جیاوازه‌كاندا دابه‌ش بوونە:
- ٦٦ پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانی
- ٤ پڕۆژە لە سێکتەرى بانكه‌كان
- ٣٧ پڕۆژە لە سێکتەرى ته‌ندروستی
- ١١٥ پڕۆژە لە سێکتەرى پیشه‌سازی
- ٥ پڕۆژە لە سێکتەرى خزمه‌تگوزاری
- ٩٣ پڕۆژە لە سێکتەرى گه‌شتیاری
- پڕۆژەیەک لە سێکتەرى گه‌یاندن
- ٣ پڕۆژە لە سێکتەرى گواستنه‌وه
- ٢٢ پڕۆژە لە سێکتەرى فێركردن
- ١٦ پڕۆژە لە سێکتەرى كشتوكاڵ
- ٩٢ پڕۆژە لە سێکتەرى نیشته‌جێبوون
- ٣ پڕۆژە لە سێکتەرى هونه‌ری
- ٣ پڕۆژە لە سێکتەرى وه‌رزشی
هەروەها له پارێزگای سلێمانی، ٢٢٨ پڕۆژە بە بڕى ١٦ ملیار و پێنجسەد ملیۆن دۆلار، له ڕێکەوتی ١/٨/٢٠٠٦ى زایینییه‌وه تا ٢٠/٢/٢٠٢٢ ته‌واوی سێكته‌ره جیاوازه‌كان مۆڵەتیان پێ دراوە کە به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابەش کراون:
- ٤٥ پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانی
- ٥ پڕۆژە لە سێکتەرى ته‌ندروستی
- ٧٢ پڕۆژە لە سێکتەرى پیشه‌سازی
- ٧ پڕۆژە لە سێکتەرى خزمه‌تگوزاری
- ٢١ پڕۆژە لە سێکتەرى گه‌شتیاری
- ٣ پڕۆژە لە سێکتەرى گه‌یاندن
- ٨ پڕۆژە لە سێکتەرى فێركردن
- ٧ پڕۆژە لە سێکتەرى كشتوكاڵ
- ٤٤ پڕۆژە لە سێکتەرى نیشته‌جێبوون
- ١٠ پڕۆژە لە سێکتەرى وه‌رزشی
له پارێزگای دهۆكیش به بڕی ٦ ملیار و پێنجسه‌د ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان له ٢٨٠ پڕۆژە كراوه کە ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بەم شێوەیە دابەشى کردوون:
- ٥١ پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانی
- پڕۆژەیەک لە سێکتەرى بانکى
- ١٩ پڕۆژە لە سێکتەرى ته‌ندروستی
- ٦٧ پڕۆژە لە سێکتەرى پیشه‌سازی
- ٣ پڕۆژە لە سێکتەرى خزمه‌تگوزاری
- ٦٥ پڕۆژە لە سێکتەرى گه‌شتیاری
- ١٤ پڕۆژە لە سێکتەرى فێرکردن
- ١١ پڕۆژە لە سێکتەرى كشتوكاڵ
- ٣٨ پڕۆژە لە سێکتەرى نیشته‌جێبوون
- ١٦ پڕۆژە لە سێکتەرى وه‌رزشی
- پڕۆژەیەک لە سێکتەرى هونەرى
لە پارێزگاى ھەڵەبجه سەرمایەگوزارى ئەم ١٦ ساڵە ١٧ ملیۆن دۆلار بووە کە پڕۆژەکانى بەم شێوەیەن:
- ٢ پڕۆژە لە سێكته‌ری بازرگانی
- پڕۆژەیەک لە سێکتەرى كشتوكاڵ
- پڕۆژەیەک لە سێکتەرى وەرزشى
له ئیداره‌ی سەربەخۆى ڕاپه‌ڕین، ژماره و جۆری ئه‌و پڕۆژانه‌ی له سێكته‌ره جیاوازه‌كانی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه، ١٨ پڕۆژەن کە بە هۆیانەوە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار وه‌گه‌ڕ خراوه بۆ وه‌به‌رهێنان و به‌م شێوەیە دابەش دەبن:
- ٧ پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانى
- ٢ پڕۆژە لە سێکتەرى پیشەسازى
- ٤ پڕۆژە لە سێکتەرى نیشتەجێبوون
- ٤ پڕۆژە لە سێکتەرى فێرکردن
- پڕۆژەیەک لە سێکتەرى وەرزشى
له ئیدارەى سەربەخۆى گه‌رمیانیش به بڕی زیاتر له ٧٠٠ ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان له سێكته‌ره جیاوازه‌كان كراوه و ورده‌كاریی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پڕۆژەكانیش به‌م شێوه‌یەیە:
- ١٤ پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانى
- ٢ پڕۆژە لە سێکتەرى تەندرووستى
- ٣ پڕۆژە لە سێکتەرى پیشەسازى
- ٤ پڕۆژە لە سێکتەرى گەشتیارى
- ٩ پڕۆژە لە سێکتەرى نیشتەجێبوون
- ٢ پڕۆژە لە سێکتەرى وەرزشى
بۆ بینینى تەواوى پڕۆژەکان کلیک لەسەر ئەم لینکانەى خوارەوە بکە: