وێستەگەیەکى بەرهەمهێنانى کارەبا بە هەڵم لە گەرمیان دادەمەزرێندرێت

50 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت

بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان، وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە گەرمیان دادەنرێت کە لە رێگەی هەڵم و ئاو کار دەکات و 50 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، وەک ئیدارەى گەرمیان ئاشکرایکردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئیدارەى گەرمیان ڕایگەیاندووە، لەمیانی سەردانی جەلال نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ وەزارەتی کارەبا، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێم ئاشکرایکردووە، رێکارەکانی دانانی وێستگەیەکی “هایدرۆپڵەس” لە ناحیەی پێباز سنووری قەزای کەلار تەواو بووە.

وەزیرى کارەبا ئەوەشى خستوەتەڕوو، “لە ئایندەیەکی نزیکدا لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکارەوە دەست بە پرۆژەکە دەکرێت”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەم پرۆژەیە بۆ یەکەمجارە لە کوردستان ئەزموون دەکرێت، لە رێگەی هەڵم و ئاوەوە 50 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، ئامادەیی پیشاندا بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی ئیدارەی گەرمیان لەپێناو جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$70.90  $0.1  0.14%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$67.35  $0.03  0.04%  
زێڕ 
$2,784.70  $28.80  1.05%  
یەک ئۆنسە زیو 
$31.39  $0.66  2.15%  
گازی سروشتی  
$2.36  $0.046  1.99%  
گازۆلین 
$1.95  $0.0134  0.68%  
ئەلەمنیۆم 
$2,638.00  $11.25  0.43%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.14  $0.0141  0.66%