پێشبینییەکان لەبارەى نرخى نەوت نزیکن لەوەى ببن بە ڕاستى

نرخى نەوت بۆ بەرزترین ئاست لەماوەى حەوت ساڵ بەرزبووەوە

پێشبینییەکان لەبارەى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت نزیکە لەوەى ببن بە ڕاستى، نەوتى برێنت 87 دۆلارى تێپەڕاندووە، گازى سروشتیش هەمان ئاڕاستەى گرتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 87 دۆلار و 46 سەنتە، بە رێژەى 1.13% بەرزبووەتەوە.

نەوتى رۆژئاواى تەکساسیش (ئەمریکى)، یەک بەرمیلى بە 85 دۆلار و 14 سەنتە و بە رێژەى 1.57% بەرزبووەتەوە.

لەبارەى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت، ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، نرخى نەوت یەک دۆلار بەرزبووەوە، بەرزترین ئاستى لەماوەى حەوت ساڵى ڕابردوو تۆمار کردووە.

لە ساڵى ڕابردوو، چەندین دامەزراوەى دارایی نێودەوڵەتى پێشبینى ئەوەیان کرد، نرخى نەوت لە ساڵى 2022دا، 100 دۆلار تێپەڕێنێت، تەنانەت پێشبینى لەو نرخە زیاتر کراوە.

ئەمساڵ نرخى یەک بەرمیل نەوت 125 دۆلار تێدەپەڕێنێت

جەى پی مۆرگان، کە دامەزراوەیەکى دارایی و بانکییە، پێشبینى ئەوەى کردووە، لە ئەمساڵدا نرخى یەک بەرمیل نەوت 125 دۆلار تێپەڕێنێت.

ئەو بانکە نێودەوڵەتییە، بە هەمان شێوە پێشبینی بۆ ساڵى 2023 پێشبینییەکى ئەرێنییە و پێی وایە، نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاو لە ساڵى داهاتوو 150 دۆلار تێپەڕ دەکات.

هاوکات گازى سروشتیش بە هەمانشێوەى نەوت بەرزبووەتەوە، یەک ملیۆن یەکەى گەرمۆکەى بەرامبەرە بە چوار دۆلار و 28 سەنت.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$75.09  $0.86  1.16%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$71.18  $1.08  1.54%  
زێڕ 
$2,718.20  $43.30  1.62%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.47  $0.43  1.53%  
گازی سروشتی  
$3.12  $0.217  6.50%  
گازۆلین 
$2.06  $0.0016  0.08%  
ئەلەمنیۆم 
$2,614.25  $13.25  0.50%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.27  $0.0014  0.06%