ئەردۆگان کەمترین موچەى وڵاتەکەى بۆ دوو هێندە بەرز کردەوە

"باجى دەرامەت بۆ کەمترین ئاست دادەبەزێنین"

سەرۆککۆمارى تورکیا بڕیاری دا لە ساڵى داهاتوودا کەمترین موچەى وڵاتەکەى بۆ دوو هێندە بەرز بکاتەوە، هەروەک باجى سەر موچەشى کەم کردەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆمارى تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە وتارێکدا ڕایگەیاند، “لە ساڵى 2022دا کەمترین موچە لە تورکیا، 4 هەزار و 250 لیرەى تورکى دەبێت، بەوەش کەمترین موچە بە ڕێژەى 50% بەرز دەکرێتەوە”.

وتارەکەى ئەردۆگان..

لەگەڵ وتارەکەى ئەردۆگان، هێندەى دیکە بەهاى لیرەى تورکى دابەزى و ئێستا یەک لیرە بەرامبەرە بە 15.48 لیرە، بە نرخى ئەمڕۆى لیرە، ئەو کەمترین موچەیەى سەرۆککۆمارى تورکیا باسى کردووە دەکاتە 274 دۆلار.

لە بەشێکى دیکەى وتارەکەیدا ئەردۆگان وتى، “ئێمە سیاسەتى خۆمان بەم هەنگاوە ڕوون دەکەینەوە کە نامانەوێت، فەرمانبەرانمان بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخەوە لەناوبچن، هەروەها باجى دەرامەت دادەبەزێنین بۆ کەمترین ئاست”.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$72.99  $0.18  0.25%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$68.94  $0.19  0.28%  
زێڕ 
$2,663.60  $11.90  0.45%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.10  $0.4  1.40%  
گازی سروشتی  
$3.31  $0.119  3.73%  
گازۆلین 
$2.03  $0.0132  0.65%  
ئەلەمنیۆم 
$2,624.50  $10.00  0.38%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.23  $0.0014  0.06%