ئەیاد سەقەر.. ئەو پیاوەى دەیەوێت پارێزگاری لە پیشەکەى بکات
دارى زەیتون کۆدەکاتەوە و بەرهەمى تەختەى لێدروست دەکات
ئەیاد سەقەر، پیاوێکى ئوردنییە، لە ناوچەى قوەیسمە لە پایتەختى عەمان لە دوکانێکى چەند مەترى، سەرقاڵى دروستکردنى کەلوپەلى جوانکارییە لە پاشماوەى ئەو دارى زەیتون.
هەرچەندە ئەو کارە بۆ دەستخستنى قوتى ڕۆژانەى دەکات، بەڵام مەبەستیشێتى پارێزگارى لەو پیشەیە بکات کە زیاتر لە 200 ساڵە پیشەى باو و باپیرانیەتى.
سەقەر مانگانە 400 بۆ 500 پارچە لە تەختەى وشک دروست دەکات، نرخى پارچەکانى لەنێوان (1.4 بۆ 21 دۆلارە).