تۆتاڵی فەڕەنسی وێستگەیەکی وزەی خۆر بۆ عێراق دروست دەکات

وردەکاریی ئەو ڕێککەوتنە ئاشکرا کرا

کۆمپانیاى تۆتالى فەڕەنسى، لەگەڵ وەزارەتى کارەبای عێراق ڕێککەوتووە، بە مەبەستى دروستکردنى وێستگەیەکى وزەى خۆر لە پارێزگاى بەسڕە، ئاژانسێکى عێراقیش وردەکاریی گرێبەستەکەى ئاشکرا کردووە.

ئاژانسى “الاقتصاد نيوز“ى عێراقى لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەگوێرەى ئەو بەڵگەنامەى دەستى کەوتووە، کۆمپانیاى تۆتاڵى فەڕەنسى هەڵدەستێت بە دروستکردنى، وێستگەیەکى وزەى خۆر، کە تواناى بەرهەمهێنانى هەزار مێگاوات کارەباى هەبێت.

بڕیارە ئەو پرۆژەیە لە پارێزگاى بەسڕە جێبەجێ بکرێت، ماوەى تەواوبوونى پرۆژەکەش 36 مانگە، وەک لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بە درێژایی 25 ساڵ، وەزارەتى کارەباى عێراق، کاتژمێرێک کارەبا بە “38 دۆلار” لە کۆمپانیا فەڕەنسییەکە دەکرێت بە درێژایی 25 ساڵ، بە ڕێگاى وەبەرهێنانى “BOOT.

مەبەست لە “BOOT“، لایەنى وەبەرهێنەر کە کۆمپانیاى تۆتاڵە، پرۆژەکە بونیاد دەنێت، وەگەڕى دەخات لەو ماوەى لەسەرى ڕێککەوتوون، دواى تەواوبوونى کاتەکە، تەواوى پرۆژەکە ڕادەستى دەوڵەت دەکات.

گەیشتن بە 7 هەزار و 500 مێگاوات کارەبا

عێراق پلانى هەیە، بەرهەمهێنانى کارەبا بگەیەنێت بە 7 هەزار و 500 مێگاوات، یەکێک لە ڕێگاکانى زیادکردنى کارەباش لەڕێی وزەى خۆرەوەیە، بۆ ئەو مەبەستەش ڕێککەوتنى لەگەڵ تۆتاڵى فەڕەنسى، سەکاتکى نەرویجى و کۆمپانیا ئیماراتییەکان کردووە، بۆ بەرهەمهێنانى 3 هەزار و 500 مێگاوات کارەبا لەڕێی وزى خۆرەوە.

بانکى ناوەندیی عێراق، بە مەبەستى هاندان بۆ دروستکردنى وێستگەى وزەى خاوێن، بڕیاریدا، پاڵپشتیی دارایی ئەو کۆمپانیایانە بکات کە پرۆژەیان بۆ وزەى خاوێن هەیە و قەرزیان پێدەدات.

پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار، سەرۆکى ئەنجومەنى وزەى وزارى لە حکومەتى عێراق، ڕایگەیاندبوو، عێراق بەرنامەى هەیە، کارەبا لەڕێی وزەى خاوێنەوە بەرهەمبهێنێت.

عێراق دەیەوێت، پلانى زیادکردنى بەرهەمهێنانى وزە، تاوەکو ساڵى 2023 جێبەجێ بکات، تا ئێستاش 40%ى جێبەجێ کردووە، وەک وەزارەتى کارەبا ڕایگەیاندووە.

عێراق ساڵانێکە بەدەست قەیرانى کارەباوە دەناڵێنێت، وڵاتەکە پێویستى بە 30 هەزار مێگاوات کارەبا هەیە، بەڵام بەرهەمهێنانى ئەو وزەیە کەمترە لە 21 هەزار مێگاوات، ئەگەر کێشەى کەمى گازى نەیەتەپێش، کە ساڵانە پێویستى بە 15 ملیار دۆلار هەیە بۆ کڕینى گاز بۆ وێستگەکانى کارەبا.

کارەباى عێراق ئێستا، لەگەڵ بەشێک لە وڵاتانى کەنداوى عەرەبى و تورکیا و ئوردن بەستراوەتەوە، لەپێناو ئەوەى وڵاتەکە ناچار نەبێت کارەبا و گازى سروشتى لە ئێران بکرێت.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$73.07  $0.26  0.36%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$69.02  $0.27  0.39%  
زێڕ 
$2,652.00  $0.3  0.01%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.10  $0.4  1.40%  
گازی سروشتی  
$3.21  $0.017  0.53%  
گازۆلین 
$2.05  $0.0002  0.01%  
ئەلەمنیۆم 
$2,601.00  $5.25  0.20%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.23  $0.005  0.22%