لیژنەی باڵای پێوەری زیرەکی کارەبا هۆشداری دەدات

لەبارەی سەرپێچییەوە

لە ڕوونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە پێوەری زیرەك، لیژنەی باڵای پێوەری زیرەك لەبارەی سەرپێچییەوە هۆشداری دەدات.

لیژنەکە ئاماژەی بەوەکردووە، “پێوەری زیرەك بە یەكێك لە سەركەوتووترین پرۆژەكانی كارەبا دادەنرێت و بە كوالیتییەکی بەرز و بەپێی ئەزموونی چەندین وڵاتی بیانی تاقیكراوەتەوە و چەندین سوودی بۆ هاوڵاتیان هەیە”.

ئاشکراشیکردووە، “داخەوە كەسانێك بە مەرامی خراپ پروپاگەندەی دوور لە راستی لە سۆشیال میدیا بڵاو دەكەنەوە و بەئەنقەست دەستكاریی پێوەرەكانیان دەكەن”.

لیژنەی باڵای پێوەری زیرەک ڕاشیگەیاندووە، “ئەو هاوبەشانەی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە سەرپێچی لەسەر پێوەری زیرەک ئاشکرایە و وێڕای گرتنەبەری رێكاری یاسایی و سزای دارایی سەرپێچیكاران كە بە ئەنقەست دەسكاریی پێوەرەكە بكەن و بیشێوێنن، دەبێت تێچووی پێوەرەكە و چاككردنەوەشی لەئەستۆ بگرن، چونكە پێوەرەكە بەبێ بەرامبەر بۆ هاوبەشان بەستراوە و لەكاتی هەر هەڵەیەكی تەكنیكی یان گرفتێك، وەزارەتی کارەبا خەرجییەكانی لەئەستۆ دەگرێت، بەپێچەوانەوە هاوبەشەکە دەبێت تەواویی تێچوونی چاككردنەوە و دانانی پێوەرێكی دیكە، جگە لەسزادانی دارایی ئەو تێچوونەش لەئەستۆ بگرێت”.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$73.58  $0.77  1.06%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$69.56  $0.81  1.18%  
زێڕ 
$2,671.80  $20.10  0.76%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.10  $0.4  1.40%  
گازی سروشتی  
$3.35  $0.159  4.98%  
گازۆلین 
$2.05  $0.0022  0.11%  
ئەلەمنیۆم 
$2,613.25  $7.00  0.27%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.24  $0.016  0.72%