نرخى پاى
یەکێک لەو هەنگاوانەى تیمى سەرەکیى دراوەکە سەقاڵین، پرسی نرخەکەیەتى، ئێستا پاى لە ژمارەیەک بازاڕى دراوە دیجیتاڵییەکان بەشێوەى پێشوەختە خراوەتەڕوو، بەڵام تیمى سەرەکى و خودی دامەزرێنەری پای، ئاماژە بەوە دەکەن، “نرخى ئەم دراوە دوور دەبێت لە بەرزی و نزمی زۆر”، بەو واتایەى، هەوڵ دەدرێت نرخی جێگیر بکرێت یان نزیك بێت لە جێگیر، بۆ ئەوەی گونجاو بێت بۆ پارەدانی ڕۆژانە، وەک شەهریار خدر باسی لێوەکرد.
شارەزایانى پاى دەڵێن، بە جێگیربوونى نرخى ئەو دراوە، دامەزرێنەرانى دەگەن بەو ئامانجەیان، کە دروستکردنی “پیشەسازییەکی ئۆنلاینی گەورە”یە، لەوێشەوە سەدان پرۆژە دەستیان دەگات بە مۆڵەتی فەرمیی PIOS لەناو تۆڕی پای، ئەمەش میکانزیمی خولانەوەی دراوەکە لەناو دەستی بەکارهێنەران ئاسان دەکات، ئەم رێگایە وادەکات بەکارهێنەران ببنە کڕیاری هەمیشەیی دراوەکە، لە هەمان کاتدا بەهۆى جێگیریى نرخەکەى، پاى دەبێتە دراوێکى لامەرکەزى و وەک دراوەکانى دیکە کڕیارەکانى کاتیى نابن.
“لە هەرێمى کوردستان، نرخی پای لەنێوان 500 دینار بۆ 1250 دینارە”