لە پرۆژەیەک لە کەلار شوێنەواری کۆن دۆزرایەوە
پرۆژەکە ڕاگیرا
بەهۆی بوونی شوێنەوارەوە، کارکردن لە پرۆژەی شەقامی ناو بازاڕی کەلار ڕاگیرا
ساڵح محەمەد، بەڕێوبەری شوێنەواری گەرمیان، بە بە بی ئێن-ی وت، لەکاتی ئیش‌کردن لە شەقامی ناو بازاڕی کەلار، چەند پارچە شوێنەوارێک دۆزراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانی مەیدانیی شوێنەکەیان کردووە و داوایان کردووە، شارەوانیی کەلار کارەکانیان لە پرۆژەکە ڕابگرن.
بەڕێوبەری شوێنەواری گەرمیان ئاشکراشی کرد، تیمێک ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی دەست بە هەڵکۆڵینی شوێنەوارەکە بکات.
بە دیزاینێکی نوێ شەقامی سەرەکیی ناو بازاڕی کەلار نۆژەن دەکرێتەوە
پێشتر، سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار ڕایگەیاندووە،
كاركردن له پرۆژه‌ى ناوبازاڕی شارى كه‌لار به‌شى یه‌كه‌م ده‌ستیپێكردوه و پرۆژه‌كه پێكدێت له دروستكردنى شه‌قام و شۆسته به بیئارتۆن و دروستكردنى هێڵى ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كاره‌باى ده‌فن كه سیمایه‌كى جوان به بازاڕی شاره‌كه ده‌به‌خشێت.