کاریگەریی وشکەساڵى لەسەر کەرتى کشتوکاڵى ئەمریکا
پیاوێکی جوتیاری ئەمریکی، تەماشای یەکێک لە سەرچاوە ئاوە وشکبووەکانی ناوچەیەکی ئاریزۆنا دەکات.
ڕووباری کۆلارۆدۆ، دەیان ساڵە ئاو بۆ گوند و خێڵ و جوتیارانی ڕۆژئاوای ئەمریکا دابین دەکات، بەڵام بەهۆی وشکەساڵی و گۆڕانی ئاووهەواوە ڕووبارەکە بەرەو وشکبوون دەڕوات و کێشەی بۆ جوتیاران دروست کردووە.