چۆن ده‌بیت به مهندوبێكی لێهاتو؟
له‌گه‌ڵ باسكردنی چه‌ند خاڵێك بۆ بوون به مهندوبێكی لێهاتو، بابه‌ته‌كه چیرۆكی سه‌رنجڕاكێشیش له‌خۆ ده‌گرێت… (#مه‌ندوب ناوێكی عه‌ره‌بییه و وا ناسراوه، له كوردیدا نوێنه‌ری فرۆشتنی پێده‌ڵێن)
١- به‌رهه‌مه‌كه‌ت بناسه
تا خۆت به‌باشی شاره‌زای ئه‌و كه‌لوپه‌ل، خۆراك، خزمه‌تگوزاری و به‌رهه‌مه نه‌بیت كه ده‌ته‌وێت بازاڕی بۆ بدۆزیته‌وه، ناتوانی بۆ كه‌سی دیكه‌ی وه‌سف كه‌ی، بۆ نمونه ده‌كرێت باسی كه‌سێكم بۆ بكه‌ی كه نایناسی؟ حه‌تمه‌ن نه‌خێر، بۆیه ئه‌وه بزانه “توانای فرۆشتن نیوه‌ی جه‌نگه‌كه‌یه، نیوه‌كه‌ی تری ناسینی كاڵاكانته”.
٢- كڕیاره‌كانت بناسه
یه‌كێك له گرنگترین ڕه‌گه‌زه‌كانی بوون به #مه‌ندوب یان نوێنه‌ری فرۆشتن ئه‌وه‌یه كڕیاره‌كانت بناسی، ڕه‌نگه بپرسی چۆن؟ منیش پێت ده‌ڵێم به‌شێكی ئه‌م لێهاتوییه له كاتی ئه‌زموونكردنی كاره‌كه‌ت پێی ده‌گه‌ی، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش ئه‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ی تا چه‌ند خۆت خواستت هه‌یه ئه‌م لێهاتوییه په‌یدا بكه‌ی، چونكه ئه‌بێت بزانیت له‌گه‌ڵ چی جۆره كڕیارێكدا قسه ده‌كه‌ی، بۆ نمونه، به‌رله‌وه‌ی بچیته لای كڕیارێك پێشتر هه‌وڵده پرسیاری له‌باره‌وه بكه، ئه‌گه‌ر جۆری مهندووبییهكهتیش تایبه‌ته و په‌یوه‌سته به كڕیاری گه‌وره‌وه واته بزنسێكی گه‌وره‌یه، زۆر ئاساییه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه زانیاری كۆبكه‌یته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵیا ده‌دوێیت له زمانی بزانی.
ئه‌گێڕنه‌وه گه‌نجێك كه بازرگانێكی نوێ بووه بۆ ئه‌وه‌ی بزنسه‌كه‌ی سه‌ربگرێت پێویستی به گرێبه‌ستێك هه‌بوه له گه‌ڵ گه‌وره بازرگانێك، به‌ر له‌وه‌ی دانیشتن له‌گه‌ڵ گه‌وره بازرگانه به ئه‌زمونه‌كه بكات، زانیارییه كه‌سی و تایبه‌ته‌كانی ئه‌و بازرگانه به‌ته‌مه‌نه‌ی كۆكردۆته‌وه، له‌نێو خولیاكانی ته‌ماشای كردووه، بازرگانه به‌ته‌مه‌نه‌كه خولیایه‌كی زۆری بۆ كۆتر هه‌یه، هیوایه‌تی زانیاری بوه له‌سه‌ر كۆتره‌كان، بۆیه گه‌نجه‌كه ماوه‌یه‌كی زۆری ته‌رخان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زایی په‌یدا بكا له‌سه‌ر كۆتر و جۆره‌كانی، به مانای كه‌لیمه خۆی كردبووه كۆتربازێك و دواتر چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ پیره بازرگانه‌كه‌دا ئه‌نجامدابو، سه‌ره‌تا چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یان به‌و جۆره نه‌بوه كه گه‌نجه‌كه ده‌یویست و له‌وه‌یا بوو پیره پیاوه‌كه گرێبه‌سته‌كه‌ی ڕه‌ت بكاته‌وه، له‌وكاته‌دا گه‌نجه‌كه تابلۆیه‌كی بینوه كه وێنه‌ی كۆترێكه به بۆیه‌ی ئاوی كێشراوه بۆیه له دڵی خۆیه‌وه ده‌ڵێت “ئێستا كاتێتی بابه‌ته‌كه بگۆڕم”، گه‌نجه‌كه له كاتی ئه‌وه‌دا ده‌بێت هه‌ستێت و شوێنه‌كه جێبهێڵێت، ده‌ڵێت “ئه‌و وێنه‌یه جوان كێشراوه، به‌ڵام جۆری كۆتره‌كه وێنه‌كه‌ی جوانتر كردووه و ئیلهامی به وێنه‌كێشه‌كه داوه”، پیره بازرگانه‌كه‌ش به سه‌رسوڕمانه‌وه ده‌پرسێت “تۆ چی له‌باره‌ی كۆتره‌وه ده‌زانی؟”، گه‌نجه‌كه‌ش ده‌ڵێت، “ئه‌وه‌نده‌ی خولیام بووه زانیومه”، ئیتر ده‌ستده‌كات به باسكردنی جۆر و تایبه‌تمه‌ندێكانی كۆتری ناو وێنه‌كه، ته‌نانه‌ت پێی ده‌ڵێت، له چه‌ند ڕه‌گه‌وه ئه‌و كۆتره دروستبوه، كه دایكی خه‌ڵكی دیوێك و باوكی خه‌ڵكی دیوه‌كه‌ی تری زه‌وییه، ئه‌و وتووێژه به جۆرێك بۆ گه‌وره بازرگانه‌كه به‌چێژ ده‌بێت، گرێبه‌سته‌كه له‌گه‌ڵ گه‌نجه‌كه‌دا واژوو ده‌كات.
٣- هێڵێكی كاركردن بۆ خۆت دانێ و به‌رده‌وام پیاییدا بچۆره‌وه
تۆ كه ده‌ستتكرد به كاری مه‌ندوبی، وه‌ك هه‌ر كارێكی دیكه، پێویستت به‌وه‌یه هێڵێكی كاركرد بۆ خۆت دانێی، كه ده‌بێته پلانی ئیشی ڕۆژانه‌ت، هه‌ر ئه‌و پلانه یان هێڵه تۆ له مه‌ندوبه‌كانی دیكه جیا ده‌كاته‌وه، پلانهكهشت ده‌بێت خۆی ببینێته‌وه له پلانی درێژخایه‌ن، مامناوه‌ند، كورت و خێرا بۆ جێبه‌جێكردنی، كه ئه‌و پلانه‌ت دانا به‌رده‌وام پیایدا بچۆره‌وه و هه‌وڵده خاڵه باهێز و لاوازه‌كانی دیاری بكه‌یت.
٤- ڕێگای كورتكراوه و لێهاتوانه بدۆزه‌ره‌وه
له‌نێو ئه‌و پلانه‌ی داتناوه، زۆر گرنگه ڕێگای كورتكراوهت هه‌بێت، كه به جۆرێك له هونه‌ری ئیشكردنت داتڕشتبێت به‌ر له‌وانی تر په‌ی به قوڵایی بازاڕ ببه‌ی، وه به‌رده‌وام و به‌رده‌وام و به‌رده‌وام، كاری له‌سه‌ر بكه و به‌هێزی بكه.
٥- مه‌ندوب به درێژایی كات كار ده‌كات
نوێنه‌ری فرۆشتن یان مه‌ندوب به‌درێژایی كات كار ده‌كات، زۆرترین كات به وه‌رگرتنی ئه‌زموونه‌وه سه‌رقاڵه، وه‌ك ئه‌وه‌ی به واقیعی كاری فرۆشتن بكات.
٦- مه‌ندوب ده‌بێت گوێگرێكی چالاك بێت و قسهكهركی باش بێت
چونكه گوێگرتن واتلێده‌كات بزانیت چی ده‌ڵێیت، وه له خواستی كڕیاره‌كانت تێده‌گه‌یت.
”دوو گوێ و زبـــانێ دراوە بـــــە تۆ
دوو ببیستە و یەکێ بڵێ لەسەر خۆ“
پیره‌مێرد واده‌ڵێت، هه‌سته‌كه‌م بۆ ئه‌م خاڵه گونجاوه
پاش گوێگرتن له‌كاتی قسه‌كردنتدا هه‌وڵبده به جۆرێك كۆنتڕۆڵی قسه‌كانت و زمانی جه‌سته‌ت بكه‌ی كه‌سی به‌رامبه‌رت سه‌رسام بكه‌یت.
٧- به‌دواداچوون بكه
كه پرۆپۆزهلت پێشكه‌شی كه‌سی به‌رامبه‌ر(كڕیار) كرد، كۆڵمهده، به‌ڵكو دواتر پێیدا بچۆره‌وه بیری بخه‌ره‌وه، هیچ كهیسێكیش دامه‌خه، ڕه‌نگه ئه‌و كه‌سه‌ی تۆ لێی بێ ئومێد بووی ڕۆژێك ببێت به كڕیارێكی زۆر باشت.