دیلۆیت-Deloitte
دیلۆیت کۆمپانیایەکى نێودەوڵەتییە، خزمەتگوزارییەکانی وردبینی و دڵنیایی، باج و یاسایی، ڕاوێژکاری، ڕاوێژکاریی دارایی و ڕاوێژکاریی مەترسیی پێشەنگی پیشەسازی، پێشکەش بە نزیکەی 90%ی فۆڕچۆن گڵۆباڵ 500® و هەزاران کۆمپانیای تایبەت دەکات و لە 150 وڵات بوونى هەیە، وەک کۆمپانیاکە لەبارەى خۆیەوە ڕایگەیاندووە.
کۆمپانیاى دیلۆیت لە ساڵى 1845 دامەزراوە و بنکەى سەرەکى لە لەندەن، پایتەختى بەڕیتانیایە.
لە ساڵى 2021، کۆى داهاتى دیلۆیت 50.2 ملیار دۆلار بووە.
خاوەنى 345 هەزار و 374 کارمەندە.