لیرەى تورکى لە دابەزین بەردەوامە
"باشبوونى دۆخى دراوى تورکیا ئاسان نییە"
بەهاى لیرەى تورکى بەرامبەر بە دۆلارى ئەمریکى، بەجۆرێک دابەزیوە ژمارەى پێوانەیی تۆمارکردووە، یەک دۆلار گەیشتووەتە 9.315 لیرە.
ئاڕ تى ڕوسى لە زارى شیکەرەوانى بازاڕەوە بڵاویکردووەتەوە، “باشبوونەوەى ئەو دۆخەى لیرەى تێکەوتووە ئاسان نییە”.
درواى تورکى، ئەمساڵ لە دۆخێکى زۆر خراپدایە، بەجۆرێک 20%ى بەهاکەى لەدەستداوە، کە نیوەى ئەو ڕێژەیەى لە مانگى ڕابردووەوە بووە.
دابەزینى بەهاى دراوى ئەو وڵاتە، سەرى کێشاوە بۆ بەرزبوونەوەى ڕێژەى هەڵئاوسان بۆ نزیکەى 20%، ئەوەش وەک هۆشدارییەک بۆ داڕمانى ئابوریی تورکیا دەبیندرێت.