ئیلۆن مەسک بیانوو لە تویتەر دەگرێت
گرێبەستی کڕینی تویتەری هەڵپەسارد
مەسک لێکۆڵینەوە لە ئەکاونتەکانی تویتەر دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش گرێبەستی کڕینی کۆمپانیاکەی هەڵپەساردووە.
ئیلۆن مەسک، گرێبەستە 44 ملیار دۆلارییەکەی بۆ کڕینی تویتەر هەڵپەساردووە و دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکە، لە ئەکاونتی سپام و بۆت دەکۆڵێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش تیمێکی ڕاسپاردووە.
مەبەست لە بۆت، ئەو هەژمارانەن کە هەژماری ڕاستەقینە نین و مرۆڤ خاوەنداریەتییان ناکات و کۆمپیوتەرین، واتا ڕۆبۆتن.
Twitter deal temporarily on hold pending details supporting calculation that spam/fake accounts do indeed represent less than 5% of usershttps://t.co/Y2t0QMuuyn
— Elon Musk (@elonmusk) May 13, 2022
لەنێو میدیای ئەمریکی بۆچوونێک هەیە، ڕەنگە مەسک، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان لە گرێبەستی کڕینی تویتەر پاشگەز ببێتەوە.
تا دێت بەهای پشکەکانی تویتەر دادەبەزن، ئێستا یەک پشک بەرامبەرە بە 40 دۆلار و 72 سەنت، لەماوەی پێنج ڕۆژدا نزیکەی 18%ی بەهاکەی لەدەات داوە، ئەوە لەکاتێکدایە، ئیلۆن مەسک هەر پشکێکی بە 54 دۆلار و 20 سەنت کڕیوەتەوە، وەک لە گرێبەستەکەدا هاتووە.
کاتێک ئیلۆن مەسک بڕیاریدا بەشێک لە پشکەکانى کۆمپانیاى تویتەر بکڕێت و 9.2%ی پشکەکانی ئەو کۆمپانیایەی کڕی، گڕى لە بەهاى پشکەکانى ئەو کۆمپانیایە بەردا و لە یەک ڕۆژدا نزیکەى 30% بەرز بووەوە.
To find out, my team will do a random sample of 100 followers of @twitter.
I invite others to repeat the same process and see what they discover …
— Elon Musk (@elonmusk) May 14, 2022
لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کڕینی تویتەر، چاوەڕوان دەکرێت، بەهای پشکەکانی کۆمپانیاکە دابەزێت.