تێسلا-Tesla
کۆمپانیاى تێسلا لە ساڵى 2003 لەلایەن ژمارەیەک ئەندازیارەوە دامەزراوە کە یەکێک لەو ئەندازیارانە ئیڵۆن مەسک بووە، لە ساڵى 2008یش پەردەى لەسەر یەکەم ئۆتۆمبێلى کارەبایی لابرد بە ناوى Roadster.
بنکەى سەرەکى کۆمپانیاکە لە کالیفۆرنیایە لە ئەمریکا، نوێنەرایەتى و لقیشی لە زیاتر لە 40 وڵاتى جیهان هەیە.
ژمارەى کارمەندەکانى ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە، زیاترە لە 110 هەزار کەس.
تێسلا تەنها لە بوارى ئۆتۆمبێلى کارەبایی کار ناکات، بەڵکو باتری بەرهەم دەهێنێت و کار دەکات بۆ بەکارەباییکردنى هۆکارەکانى دیکەى گواستنەوە.
داهاتى کۆمپانیاى تێسلا لە ساڵى 2021، 53 ملیار و 820 ملیۆن دۆلار بوو، بەراورد بە ساڵى 2020 بە ڕێژەى 71% زیادى کردبوو، کە بە ساڵێکى پڕ داهاتى تێسلا هەژمار کراوە.
لە ساڵى 2008ەوە ئیڵۆن مەسک، دەوڵەمەندترین پیاوى جیهان بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى تێسلایە و خاوەنى گەورەترین پشکى کۆمپانیاکەیە.
بۆ زانینى بەهاى ئێستاى پشکەکانى کۆمپانیاى تێسلا کلیک لێرە بکە.