تویتەر- Twitter
تویتەر کۆمپانیایەکى بوارى سۆشیاڵ نێتوۆکی ئەمریکییە، بەشداربووان و بەکارهێنەرانى سەکۆى تویتەر، پۆست دەکەن و ڕا دەگۆڕنەوە کە پێی دەڵێت “تویت”، بە واتاى چریکەى چۆلەکە دێت.
ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە لە ساڵى 2006 دامەزراوە.
بنکەى سەرەکیی تویتەر لە کالیفۆرنیاى ئەمریکایە.
بە گوێرەى داتا فەرمییەکانى کۆمپانیاکە، لە ساڵى 2021دا ڕۆژانە زیاتر لە 200 ملیۆن کەس تۆڕى کۆمەڵایەتیی تویتەریان بەکارهێناوە.
بەهاى بازاڕیی تویتەر 39 ملیار و 920 ملیۆن دۆلارە.
هەروەها ژمارەى کارمەندەکانى تویتەر 7 هەزار و 500 کەسە.