ئەپڵ- Apple
کۆمپانیایەکى ئەمریکییە و لە بوارى تەکنەلۆژیا کار دەکات و بە بەرهەمى ئایفۆن و ماک بەناوبانگە.
لە ساڵى 1976 دامەزراوە، بنکەى سەرەکیی لە ویلایەتى کالیفۆڕنیای ئەمریکایە.
ژمارەى ئەو کارمەندانەى کە فوول تایم کار دەکەن و وەک کارمەندیی هەمیشەیی هەژمار دەکرێن، 154 هەزار کارمەندە.
بەهاى بازاڕیی کۆمپانیاى ئەپڵ 2 تریلیۆن و 710 ملیار دۆلارە، لە ئەمساڵدا بەهاى بازاڕیی کۆمپانیاکە 3 تریلیۆن دۆلارى تێپەڕاند و گەورەترین کۆمپانیایە لەڕووى بەهاوە.