بەهۆی دواکەوتنی مووچە وەزیری دارایی بەرپرسێکی لە سلێمانی سزا دا
لیژنەیەک پێکهێندراوە
بەهۆی دواکەوتنی مووچەی خانەنیشنان لە سلێمانی، وەزیری دارایی بڕیاری دا بە ڕاگرتنی سەرجەم دەسەڵاتەکانی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم – سلێمانی.
بەگوێرەی نوسراوێکی ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابوری کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی کانونی دووەمی 2022 دەریکردووە وێنەیەکی دەست “بی ئێن24” کەوتووە، بڕیار درا به راگرتنی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی عه‌بدولره‌حمان ساڵح ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم – سلێمانی.
ئاماژە بەوەشکراوە، گه‌زیزه محیه‌دین مه‌عروف، كه جێگری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌یه، كاره‌كانی ڕایی ده‌كات و لیژنه‌یه‌كیش بۆ چاودێری و پشكنین له هۆكاری خه‌رجنه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان پێكده‌هێندرێت.