ئەو بڕە پارەی عێراق بە کوەیتى داوە چەندە؟

وەک قەرەبووکردنەوەى داگیرکردنى ئەو وڵاتە

بانکى ناوەندیی عێراق دانەوەى تەواوەتیی قەرزەکانى کوەیتى راگەیاند، زیاتر لە 52 ملیار دۆلار بووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، بانکى ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، “دوایین بڕى قەرەبووکردنەوەى کوەیت کە بڕەکەى 44 ملیۆن دۆلارى ئەمریکى بوو، درایەوە”.

بە پێدانەوەى ئەو بڕە، کۆى پارەى دراو بە کوەیت لەلایەن عێراقەوە، 52 ملیار و 400 ملیۆن دۆلارى ئەمریکی بووە، وەک بانکەکە ئاشکرایکردووە.

ئەو بڕە پارەیە وەک قەرەبووى، شەڕى نێوان عێراق و کوەیت و هەوڵى داگیرکردنى ئەو وڵاتە لەلایەن سەدام حسێن، سەرۆکى پێشووترى عێراقەوە، لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە دیاری کرا.

بانکى ناوەندیی عێراق هیواى خواستووە، دانەوەى قەرزەکانى کوەیت، هۆکارێک بێت بۆ ئەوەى عێراق لەژێر بەندی حەوتى نەتەوەیەکگرتووەکان دەربچێت، بۆ ئەوەى سیستمى بانکەکەى ببەسترێتەوە بە بانکە جیهانییەکان، ئەوکات هەر بڕە پارەیەکى بۆ وڵاتەکەى پێویست بێت دەتوانێت دابینى بکات.

بڕیارەکانى ئەنجومەنى ئاسایشی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ قەرەبووکردنەوەى کوەیت لەلایەن عێراقەوە، چەند خاڵێکى لەخۆ دەگرت، کە بریتى بوون لە..

1. عێراق بەرپرسیارییەتى تەواوەتى سەرجەم ئەو زیانانە لە ئەستۆ دەگرێت، کە بەهۆى چونەناوەوەى سوپاى عێراق بە کوەیت گەیشتووە.

2. عێراق پابەند دەبێت بە قەرەبووکردنەوە، بە سەرپەرشتیی دەستەیەک کە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەندام دەبێت.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$74.07  $1.26  1.73%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$70.05  $1.30  1.89%  
زێڕ 
$2,671.60  $19.90  0.75%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.04  $0.06  0.21%  
گازی سروشتی  
$3.43  $0.238  7.45%  
گازۆلین 
$2.05  $0.0085  0.42%  
ئەلەمنیۆم 
$2,602.75  $11.75  0.45%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.26  $0.0349  1.57%